وۆرکشۆپی Tasmim

وۆرکشۆپی Tasmim

ناوەندی عێراقی بۆ پێگەیاندنی ژنان و بەگەڕخستنیان(ICWRE) چوار وۆرکشۆپی لە بواری بازاڕکردنی رێکخست بۆ تواناسازیی ژنان و لاوان. ٥٠ ژن و ٥٠ لاو، لەوانەی کە کاری تایبەت بەخۆیان بەڕێوەدەبەن، وانەی بنەماکانی بازاڕکردنیان پێوترایەوە بۆ ئەوەی بتوانن داهاتی خۆیان زیاتر بکەن و پێگەی خۆیان لە بازاڕی کاردا قایمتر بکەن. ژمارەیەک لە کارمەندانی زین ی عێراق لەم کۆرسانەدا وەك راهێنەر بەشدارییان کرد.

زین ی عێراق میوانداریی خوێندکارانای ساڵی دووەمەی بەشی پەیوەندیکردنەکان و جۆمپیوتەری کۆلیژی ئەندازیاریی کرد. لەم سەردانەدا دانیشتنی دیالۆگئامێز رێکخرا دەربارەی بابەتە جۆراوجۆرەکانی سەرچاوە مرۆییەکان و داهێنان و سیستمی GSM و تەکنەلۆژیای زانیاریی و گەشەپێدانی بەردەوامیی و پشتگیریکردن و هی دیکە. هاوکات خوێندکارەکان سەردانی بەشەکانی کۆمپانیایان کرد و چاویان کەوت بە بەڕێوبەری پەیوەندیکردنی دامەزراوەیی و دەربارەی چەندین پرسی جۆراوجۆر وتوێژیان کرد، لە کۆتاییشدا خوێندکارەکانی خەڵاتی یادەوەرییان لە زین عێراق پێبەخشرا.