دیالۆگێکی کراوە لە نێوان کۆمپانیای زین و خوێندکارانی کۆلیژی رافیدەین

August 07, 2018

بەشێك لە بەرپرسیارییەتی کۆمەڵگاییمان پاڵپشتیکردنی گەنجانە بەشێوەیەکی گشتی و ژنان بە تایبەتی، کۆمپانیای زین ی عێراق لە وۆرکشۆپێکی بەرەوپێشبردنی توانا سەرەکییەکانی دەرچووانی کۆلیژی رافیدەیندا بەشداربوو، تێیدا دیاڵۆگێکی کراوە لەنێوان نوێنەرانی بەشی سەرچاوە مرۆییەکان و گەشەپیدانی بەردەوام لە کۆمپانیای زین و خوێندکارانی بەشەکانی کۆلیژی رافیدەین بەڕێوەچوو بۆ بەشداریپێکردنی ئەزموون و شارەزایی کەرتی تایبەت ەپیناو فراوانکردنی ئاسۆی مەعریفەی خوێندکاران و هاندانیان بۆ بەرەوپێشبردنی توانا خوودییەکان و توانا سەرەکییەکانیان، تاکو بتوانن لەگەڵ پێداویستییەکانی بازاڕی کاردا بن، خوێنداکرانیش بەپەرۆش بوون بۆ زیاتر فێربوونی وردەکارییەکانی ژینگەی کار لە زین ی عیراق، هیوایان خواست ئەو جۆرە دیدارانا دووبارە ببنەوە