هێڵی سوپه‌ر بیزنس ی نوێ له‌ زین ه‌وه‌ - ناوچەی باکوور

هێڵى سوپه‌ر بزنس ى نوێ جیاوازى جوانت پێشكه‌ش ده‌كات كه‌ یارمه‌تیت ده‌دات بۆ فراوان كردنی ئاستی كارت له‌ڕێگه‌ى به‌ده‌ست هێنانی په‌یوه‌ندی بێ به‌رامبه‌ر له‌نێوان كارمه‌ندانی كۆمپانیایه‌ك و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر تێچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانت.

تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى هێڵی سوپه‌ر بیزنس:

  • په‌یوه‌ندی خۆڕایی له‌ نێو فه‌رمانبه‌رانى یه‌ك كۆمپانیایه‌ك.
  • باشترین نرخ بۆ په‌یوه‌ندیكردن له‌ نێو زین و تۆڕه‌ نێوخۆییه‌كانی تر له‌ نێو پارێزگاكانى سه‌ڵاحه‌دین، موسل، كه‌ركوك، هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆك.
  • كرێی مانگانه‌ی جێگیر كه‌ له‌لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه‌ ئه‌درێت.
  • هێڵی سوپه‌ر بیزنس 100 كورته‌نامه‌ی خۆڕایی وه‌كو دیاری له‌گه‌ڵدایه‌ له‌ چوارچێوه‌ى تۆڕى زین كه‌ ده‌توانرێت له‌ مانگی یه‌كه‌م سوودی لێ ببینرێت له‌ به‌رواری كاراكردنی هێڵه‌كه‌.بۆ زانینی باڵانس و ماوه‌ی به‌سه‌رچوونی كورته‌نامه‌ خۆڕاییه‌كانی نێو تۆڕ، به‌ خۆڕایی په‌یوه‌ندی بكه‌ به‌ ژماره‌ی كورتكراوه‌ #371*.
  • هێڵی سوپه‌ر بیزنس 50 مێگابایت خۆڕایی له‌گه‌ڵدایه‌ بۆ به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت و ده‌توانرێت سوودی لێ ببینرێت بۆ ماوه‌ی 30 رۆژ و بۆ یه‌ك جار، ئه‌م پاكێجه‌ له‌رێگای ناردنی كورته‌نامه‌یك كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ ژماره‌ 150 بۆ ژماره‌ 21777 كارا ده‌كرێت ( پێویسته‌ پێشتر خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت له‌سه‌ر مۆبایله‌كه‌ت كارا كرابێت).بۆ زانینی باڵانس و ماوه‌ی به‌سه‌رچوونی ئینته‌رنێتی خۆڕایی، نامه‌یه‌كی به‌تاڵ بنێره‌ بۆ ژماره‌ 21777.
  • سوودمه‌ند ده‌بیت له‌ خزمه‌تگوزارییه‌ جۆراوجۆره‌كانی وه‌كو: خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت، خزمه‌تگوزاری MMS، خزمه‌تگوزاری دانی پاره‌ی پۆستپه‌ید له‌ رێگای كارتی پڕكردنه‌وه‌، خزمه‌تگوزاری Black berry، خزمه‌تگوزاری MissU و هاوكات له‌گه‌ڵ چه‌ندین خزمه‌تگوزاری جۆراوجۆری تر.

نرخه‌كان:

په‌یوه‌ندیكردن (له‌ نێو فه‌رمانبه‌رانى كۆمپانیایه‌ك) به‌خۆڕایی (ده‌گاته‌ 2000 خوله‌ك هه‌موو مانگێك)**
په‌یوه‌ندی نێوخۆیی (له‌ نێو زین) 0.75 دینار بۆ چركه‌یه‌ك له‌ناو سنووری شار*
1.25 دینار بۆ چركه‌یه‌ك له‌ده‌ره‌وه‌ی سنووری شار*
په‌یوه‌ندیی نێو خۆیی (بۆ تۆڕه‌كانى دیكه‌) 1.5 دینار بۆ چركه‌یه‌ك له‌ناو سنووری شار*
2 دینار بۆ چركه‌یه‌ك له‌ده‌ره‌وه‌ی سنووری شار*
كورته‌نامه‌ى نێو خویی (له‌ نێو زین) 25 دینار بۆ كورته‌نامه‌یه‌ك (به‌یانی – 12 شه‌و)
12 دینار بۆ كورته‌نامه‌یه‌ك (12 شه‌و-8 به‌یانی)
نامه‌ى نێوخۆیی (بۆ تۆڕه‌كانى دیكه‌) 40 دینار بۆ كورته‌نامه‌یه‌ك له‌ناو سنووری شار*
50 دینار بۆ كورته‌نامه‌یه‌ك له‌ده‌ره‌وه‌ی سنووری شار*
په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تى كه‌ له‌ 350 دیناره‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات بۆ خوله‌كێك
نامه‌ى نێوده‌وڵه‌تى 150 دینار بۆ نامه‌یه‌ك
به‌شداریكردنی مانگانه‌ 10,000 دینار/بۆ هێڵێك (ده‌گاته‌ تا 49 هێڵ بۆ هه‌ر گرێبه‌ستێك)
5,000 دینار/بۆ هێڵیك (ده‌گاته‌ تا 50 هێڵ یان زیاتر بۆ هه‌ر گرێبه‌ستێك)
نرخی هێڵ بێ به‌رامبه‌ر

 

  • نرخه‌كان له‌ سنووری شار له‌ نێو پارێزگاكانى سه‌ڵاحه‌دین، موسل، كه‌ركوك، هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆك.
  • هه‌ر كاتێك به‌شداربوو په‌یوه‌ندییه‌ خۆڕاییه‌كانی له‌ نێوان فه‌رمانبه‌رانی كۆمپانیا گه‌یشته‌ دوا ڕاده‌ كه‌ بریتیه‌ له‌ (2000 خوله‌ك)، ئه‌وه‌ نرخی په‌وه‌ندی بۆ فه‌رمانبه‌رانی كۆمپانیا به‌ هه‌مان نرخی په‌یوه‌ندییه‌ ناوخۆییه‌كان (له‌نێو زین) هه‌ژمار ده‌كرێت كه‌ بریتیه‌ له‌ 1.25 دینار بۆ چركه‌یه‌ك.
  • هه‌روه‌ها به‌شداربوو ده‌توانێت باڵانسی به‌كارهاتوو له‌ خوله‌كه‌ خۆڕاییه‌كانى نێوان تاكه‌كانى كۆمپانیایه‌ك بزانێت، له‌ ڕێگه‌ى په‌یوه‌ندی كردن به‌ ژماره‌ى خۆڕایی كورتكراوه‌ (#374*).

بیمه‌:

سێ پاكێجی بیمه‌ی جیاواز به‌ پێی ویست و خواستی كاره‌كان به‌رده‌سته‌ و به‌ گوێره‌ی به‌رزترین راده‌ی به‌كارهێنانی مانگانه‌ له‌سه‌ر به‌های بیمه‌كان كه‌ به‌شداربوو هه‌ڵیان ده‌بژێرێت:

  خزمەتگوزارى گەڕان بەکارهێنانى نێودەوڵەتى بەکارهێنانى ناوخۆیی
هەڵبژاردنى یەکەم 240،000 دینارى عێراقى 240،000 دینارى عێراقى 720،000 دینارى عێراقى
هەڵبژاردنى دووەم 100،000 دینارى عێراقى 100،000 دینارى عێراقى 350،000 دینارى عێراقى
هەڵبژاردنى سێیەم 60،000 دینارى عێراقى 60،000 دینارى عێراقى 180,000 دینارى عێراقى

 

  • و هەروەها ئەتوانیت ئەو پرسیار و داواکارییانەی کە تایبەتن بە هێڵەکانی پۆسپەید و خزمەتگوزارییە بەردەستەکان بنێریت بۆ بۆ ئەو پۆستە ئەلیکترۆنییەی خوارەوە: Business.Care@iq.zain.com

  • یان په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌سه‌نته‌ری راژه‌ی دامه‌زراوه‌كان بكه‌ن به‌ژماره‌ 307 كه‌ 24/7 به‌رده‌ست ده‌بێت