4 ملیۆن هه‌وادار له‌سه‌ر په‌یجی زین عێراق له‌سه‌ر فه‌یسبوك، گه‌وره‌ترین په‌یج له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی فه‌یسبوك له رووی ژماره‌ی هه‌واداره‌وه له سه‌رتاسه‌ری
پاش به‌ده‌ستهێنانی كۆمه‌ڵێك خه‌ڵات و تێپه‌ڕاندنی ژماره‌ی پێوانه‌یی له رووی هه‌واداره‌وه، په‌یجی زین عێراق له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك، ژماره‌ی هه‌وادارانی 4 ملیۆنی تێپه‌ڕاند، ئه‌م په‌یجه رۆڵی پلاتفۆڕمێكی گه‌وره ده‌بینێت بۆ گفتوگۆ و په‌یوه‌ندی به‌ستن له‌گه‌ڵ ته‌واوی چین و توێژه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگای عێراقی، له رێگای ئه‌م په‌یجه‌وه زانیاری جۆراوجۆر و به سوود پێشكه‌شی هه‌واداران ده‌كرێت هاوكات ئاشناكردنیان به ته‌واوی ورده‌كارییه‌كانی ئۆفه‌ر و خزمه‌تگوزارییه‌كانی كۆمپانیای زین كه یه‌كێكه له كۆمپانیاكانی گروپی زین پێشه‌نگ له بواری په‌یوه‌ندییه‌كانی مۆبایل و ئینته‌رنێت له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا.
حوسێن روبه‌یعی، یه‌كێكه له هه‌وادارانی په‌یجی كۆمپانیای زین عێراق له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه، پێیوایه گرنگی ئه‌م په‌یجه ته‌نها له‌وه كورتنهكراوهتهوه كه نوێنه‌رایه‌تی كۆمپانیایه‌كی په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌كات و زانیاری ده‌رباره‌ی ئۆفه‌ر و خزمه‌تگوزارییه‌كانی كۆمپانیا پێشكهشكدهكات، به‌ڵكو سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگه بۆ زانینی هه‌واڵ و زانیاری و رووداوه‌كان.
زه‌هرا حه‌سه‌ن كه له‌م ماوه‌یه په‌یوه‌ندی به په‌یجه‌كه‌وه كردووه، سه‌رسامی خۆی به ناوه‌ڕۆكی بابه‌ته‌كانی په‌یجه‌كه ده‌رده‌بڕێت و به پلاتفۆڕمێكی گرنگ بۆ په‌یوه‌ندی به‌ستن له‌گه‌ڵ هاوڵاتیان وه‌سفی ده‌كات و رای وایه له رێگای ئه‌و په‌یجه‌وه ده‌تواندرێت ئاڵوگۆڕی بیر و بۆچوونه‌كان بكرێت.
په‌یجی زین عێراق له‌سه‌ر تۆڕی فه‌یسبوك گرنگییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه هه‌روه‌ك یه‌كێك له هه‌واداره‌كان (عه‌بدلله فراس) رایگه‌یاند، تیمێكی به توانا په‌یجه‌كه به‌ڕێوه ده‌به‌ن و به شێوه‌یه‌كی خێرا وڵامی ته‌واوی پرسیار و داواكارییه‌كانی هه‌وادارنی په‌یجه‌كه ده‌ده‌نه‌وه.
هاوكات له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی په‌یجی زین عێراق به 4 ملیۆن هه‌وادار له‌سه‌ر فه‌یسبوك، كۆمپانیای زین عێراق ده‌ستی به ئه‌نجامدانی زنجیره‌یه‌ك پێشبڕكێ له ته‌واوی په‌یجه‌كانی كۆمپانیا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كردووه به به‌مه‌به‌ستی فراوانكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراقییه‌كان له سه‌رتاسه‌ری عێراق، و له پێشبڕكێكاندا چه‌ندین ڤیدیۆ ئاراسته‌ی په‌یجه‌كه كراوه و پیرۆزبایی خۆیان ئاراسته‌ی كۆمپانیا كردووه به بۆنه‌ی گه‌یشتنی په‌یجی زین عێراق به 4 ملیۆن هه‌وادار.
حه‌یده‌ر عه‌گاب به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌یوه‌ندییه دامه‌زراوه‌ییه‌كان و په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی كۆمپانیای زین عێراق په‌یامێك ئاراسته‌ی هه‌واداران و رایده‌گه‌یه‌نێت " په‌یجی زین عێراق له‌سه‌ر فه‌یسبوك له ساڵی 2011 دروستكرا و گه‌یشتنی ژماره‌ی هه‌وادارنی بۆ 4 ملیۆن هه‌وادار پێگه‌ی پێشه‌نگبوونی كۆمپانیای زین عێراق دووپاتده‌كاته‌وه كه یه‌كه‌مین كۆمپانیا بوو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی وه‌ك سه‌كۆیه‌كی گرنگ خسته‌گه‌ڕ بۆ تێگه‌یشتن له به‌شداربووان و ره‌خساندنی رووبه‌رێكی گرنگ بۆ بازاڕگێری و وڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كانیان، ئه‌مه جگه له به‌رده‌وامیدان و پارێزگاریكردن له بڕانده بازرگانییه‌كه‌ی هاوكات پێگه‌یه‌كه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری سه‌باره‌ت به ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی كۆمپانیا و پرۆگرامه‌كه‌ی كه پێكهاتووه له به‌رپرسیاره‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و گه‌شه‌دان به به‌رده‌وامیی، له چوارچێوه‌ی ئه‌و پلان و ستراتیژیایانهی كه دارێژراوه ئه‌مه‌ش رێگا بۆ هه‌وادارن خۆش ده‌كات به‌رده‌وامی به په‌یوه‌ندییه‌كانیان بده‌ن له‌گه‌ڵ كۆمپانیا تا ئێمه‌ش بتوانین به باشترین و نوێترین شێواز خزمه‌تیان بكه‌ین."
زین عێراق هه‌ر له سه‌ره‌تاوه په‌رۆش بوو بۆ دروستكردنی په‌یجێك له‌سه‌ر فه‌یسبوك تا بتوانێت په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كانی بدات له‌گه‌ڵ به‌شداربووان، ئه‌و په‌یجه بووه سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگ بۆ ته‌واوی به‌شداربووان تا له رێگایه‌وه ئاشنای خزمه‌تگوزارییه‌كانی زین عێراق ببن و له لایه‌كی دیكه‌وه ئامرازێكی گرنگه بۆ به‌شدرابووان تا زانیاری له باره‌ی هه‌واڵ و رووداوه‌كانی جیهانی په‌یوه‌ندییه‌كان و ته‌كنۆلۆژیا به‌ده‌ستبهێنن.