زێن ی عێراق هه‌ڵمه‌تی "مدرستی" ده‌ست پێ ده‌كات به دابین كردنی كورسی قوتابیان بۆ قوتابخانه‌كان بۆ زیندوو كردنه‌وه‌ی ئاستی خوێندن له عێراق .
له چوارچێوه‌ی سووربه‌وونی كۆمپانیا و هه‌ماهه‌نگی ڕه‌وشی خوێندن له عێراق، زێن ی عێراق كه یه‌كێكه له گڕوپی كۆمپانیاكانی زێن ی پێشه‌نگ له بواری په‌یوه‌ندی و زانیاری گوازراوه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناتوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقیا ، هه‌ڵمه‌تی " مدرستی " یان ده‌ست پێكرد به دابین كردنی كورسی قوتابیان بۆ قوتابخانه زه‌ره‌رمه‌نده‌كان له چه‌ند پارێزگای جیا جیا وه دابه‌ش كردنی زیاتر له 2300 كورسی قوتابیان و هی تریش كه‌وا به‌سه‌ر چه‌ند قوتابخانه‌یه‌كی تر دابه‌ش ده‌كرێن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ژیانی ئاسایی له‌و ناوچانه و به‌رده‌وام كردنی ڕێڕه‌وی خوێندن له عێراق.
ئه‌م هه‌ڵمه‌ته هاوكات دێت له‌گه‌ڵ ده‌سپێكی ساڵی خوێندن و سوور بوونی كۆمپانیا بۆ پاڵپشتی قوتابی عێراقی و كاركردنی له‌سه‌ر پێشخستنی ڕێڕه‌وی خوێندن له عێراق ، ئه‌مه‌ش به‌شێكه له به‌رپرسیاره‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمپانیا به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵگا كه‌وا كۆمپانیا ده‌یگرێته خۆی وه‌ك به‌شێك له كۆمه‌ڵگای ناوخۆ ،وه له ڕێیه‌وه كار ده‌كات بۆ خزمه‌ت كردنی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه و پاڵپشتی په‌ره‌سه‌ندن و پێشكه‌وتنی ، ئه‌م هه‌ڵمه‌ته له قوتابخانه‌ی ناوچه تازه ئازادكراوه‌كانه‌وه ده‌ستی پێ كرد له پارێزگای سه‌لاحه‌ددین وه به‌رده‌وامه تا گشت پارێزگاكانی عێراق ده‌گرێته خۆ.
سه‌رۆكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارگێڕی له زێن ی عێراق (د. حیدر راضی) كه‌وا هه‌ڵمه‌تی "مدرستی" به‌شێكه له ئه‌ركی كۆمپانیا به‌رامبه‌ر به ڕۆله‌ی قوتابی ، ئێمه گرنگیه‌كی تایبه‌تی ده‌ده‌ینه په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌پێدانی نه‌وه‌ی نوێ وه بڕوامان وایه كه‌وا هه‌ر گۆڕانكاریه‌ك له داهاتوو له سایه‌ی ئه‌م نه‌وه‌یه ده‌بێت ، ئه‌ركو به‌رنامه‌كانمان له به‌رپرسیاره‌تی كۆمه‌ڵگا ده‌ڕژێته خزمه‌تی كۆمه‌ڵگای عێراقی و زیندوو كردنه‌وه و گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی خوێندن و پاڵپشتی قوتابی عێراقی به هه‌ر شێوه‌یه‌كی پێویست بێت.
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای زیقار بۆ كاروباری پارێزگا علی عگیه ستایشی هه‌وڵی كۆمپانیا ی كرد بۆ" هه‌ڵبژاردنی كۆمه‌ڵێك له قوتابخانه‌ی قوڕین له ناوچه‌ی (قلعه سكر) له پارێزگای زیقار بۆ دابین كردنی كورسی قوتابیان كه‌وا قوتابیان زۆر پێویستیان بوو له‌گه‌ڵ ده‌سپێكی ساڵی خوێندنی نوێ ."
وه سه‌ندیكاری مامۆستایان له پارێزگای سه‌لاحه‌ددین مجید عبدالله نجم ووتی "هه‌ڵمه‌تی" مدرستی" پاڵپشتیه‌كی سنوور نادیار ده‌نوێنێت له لایه‌ن كه‌رتی تایبه‌ته‌وه به تایبه‌تی كۆمپانیای زێن كه‌وا پێشكه‌نگه له پاڵپشتی كه‌رتی خوێندن و زیندوو كردنه‌وه‌ی كه‌رتی خوێندن و خستنی ئاستی ووڵاته پێشكه‌وتووه‌كان."
هه‌روه‌ها وتی "ڕێگای هاوشانی كه‌رتی تایبه‌ت و حكوومه‌ت له ئاستێكی باش دایه به تایبه‌تی له كه‌رتی فێركاری به‌ڵام پێویستیمان به پاڵپشتیه‌كی به‌رده‌وام هه‌یه وه سوود وه‌رگرتن له تاقیكردنه‌وه‌ی ووڵاتانی ده‌وروبه‌ر بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی كه‌رتی فێركاری و په‌روه‌رده.
هه‌ڵمه‌تی "مدرستی" به‌شێكه له پاڵپشتی كۆمپانیای زێن ی عێراق له لایه‌نی به‌رپرسیارێتی به‌رمبه‌ر كۆمه‌ڵگا بۆ به‌شداری كردن له دروست كردن و دابین كردنی خزمه‌تگوزاری بۆ كۆمه‌ڵگای عێراقی .