سه‌كۆیه‌ك بۆ له‌خۆگرتنى گه‌نجانى عێراقی .
له وردكرنه‌وه‌ى پلان و به‌رنامه‌كانیدا بۆ ساڵى 2020 و بڕواى به‌وه‌ى كه گه‌نجان دڵى كۆمه‌ڵگه‌ى عێراقین, زێن العراق كه یه‌كێكه له كۆمپانیاكانى گرووپی زێنى پێشه‌نگ له بوارى خزمه‌تگوزاری په‌یوه‌ندی و داتاى گه‌ڕك له ناوچه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئافریقیا، به‌رنامه‌ى #ئێستا_بۆمنه ى خسته‌كار كه تایبه‌ته به له‌خۆگرتنى به‌هره‌ى گه‌نجانى عێراقی و هاندان و پاڵپشتیكردنیان بۆ ئه‌وه‌ى به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ جیهانى ده‌ره‌وه له په‌یوه‌ندیدابن.
یه‌كه‌م به‌رهه‌مى به‌رنامه‌ى #ئێستا_بۆمنه, بریتییه له كارێكى هونه‌رى تایبه‌ت به گه‌نجان كه هانیان ده‌دات خه‌ونه‌كانیان به‌دی بهێنن، له‌م كاره‌دا 17 به‌هره‌مه‌ندى گه‌نجى عێراقى به‌شداربوون و چالاكییه‌كیان پێشكه‌شكرد له رێگه‌یه‌وه زێن العراق په‌یامێكى بۆ گه‌نجانى عێراقی نارد و هانیدان كه به‌هره و به‌رهه‌مه‌كانیان بۆ جیهان بخه‌نه‌ڕوو و بیرۆكه و خواسته‌كانیان بگه‌یه‌نن. ئه‌م كاره‌ش یه‌كه‌م هه‌نگاوى به‌رنامه‌ى #ئێستا_بۆمنه بوو و له رێگه‌یه‌وه زێن العراق ویستى بڵێت كه ئاماده‌یه به‌هره‌ى گه‌نجانى عێراقی له بواره جیاوازه‌كانى وه‌كو موزیك و ئه‌ده‌ب و توێژینه‌وه‌ى زانستى و داهێنان و ته‌كه‌نه‌لۆجیا له‌خۆ بگرێت و پاڵپشتی بكات و بیكات به كارێكى راسته‌قینه، كارێك روویه‌كى دیكه‌ى عێراق به جیهان نیشان بدات, ئه‌و رووه‌ى كه نیشان بدات گه‌نجانى عێراقی چۆك داناده‌ن، رووى داهێنان كه قه‌ت خامۆش نابێت، بۆ ئه‌وه‌ى بڵاوى بكاته‌وه و بیگه‌یه‌نێت به هه‌موو توێژه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى عێراقی و جیهان. له هه‌مان كاتیش‌دا بانگهێشتنامه‌یه‌كه بۆ هه‌موو گه‌نجان له سه‌رتاسه‌رى نیشتمان بۆ ئه‌وه‌ى كار و بیرۆكه‌كانیان له رێگه‌ى به‌رنامه‌ى #ئێستا_بۆمنه بخه‌نه‌ڕوو.
عه‌لى زاهد سه‌رۆكى كارگێڕى بازرگانى له كۆمپانیاى زێن العراق جه‌خت له‌سه‌ر رۆڵى گه‌نجان له دروستكردنى دواڕۆژ كرده‌وه و گوتى : "ئێستا سه‌رده‌مى گه‌نجانه بۆ ئه‌وه‌ى جڵه‌وى كار و ده‌ستپێشخه‌رى بگرنه ده‌ست، زێن العراقیش له رێگه‌ى به‌رنامه‌ى #ئێستا_بۆمنه ده‌یه‌وێت هیوا له نێو نه‌وه‌ى گه‌نجاندا بڵاوبكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ست بكه‌ن كه پاڵپشتى و رێكارى پێویستیان له‌به‌رده‌سته بۆ گه‌شه‌پێدان به توانا و به‌هره‌كانیان. كاریش ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م به‌رنامه‌یه ببێته سه‌كۆیه‌ك بۆ له‌خۆگرتنى گه‌نجان و داهێنان و ئاره‌زووه‌كانیان و ره‌خساندنى هه‌ل له به‌رده‌میان به په‌یوه‌ندیكردن به جیهانى ده‌ره‌وه و پێشكه‌شكردنى بیرۆكه و پرۆژه‌كانیان به هه‌مووان".
به‌رنامه‌ى #ئێستا_بۆمنه پشت به شێوازه‌كانى په‌یوه‌ندیكردن ده‌به‌ستێت بۆ ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ گه‌نجانى عێراقی كارا بكاته‌وه. به‌وپێیه‌ش له‌گه‌ڵ به‌كارخستنى به‌رنامه‌كه، سه‌كۆیه‌ك له‌سه‌ر فه‌یسبووك كرایه‌وه بۆ كۆكردنه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ى كه خه‌ونێكیان هه‌یه و ده‌یانه‌وێت له بواره جیاجیاكاندا به‌دیبهێنن. ئه‌مه‌ش ده‌بێته هه‌لێك بۆ كۆمپانیا بۆ كاراكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ گه‌نجانى عێراق ئه‌ویش له رێگه‌ى هاندانیان و پێشكه‌شكردنى كه‌ره‌سته پێویسته‌كانى به‌دیهاتنى ئامانجه‌كانیان، ئه‌مه‌ش به پێڕه‌و و زمانێكى نوێ داده‌نرێت كه هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ خواست و ئاره‌زووى گه‌نجان. به‌رنامه‌كه سه‌ره‌تاى هاوبه‌شییه‌كى راسته‌قینه و كارایه له نێوان زێن العراق و گه‌نجان و له نێوان گه‌نجان خۆیان و جیهانى ده‌ره‌وه به گشتى، به‌رنامه‌یه‌كه هاوكارییان ده‌كات هه‌ر هه‌لێك بقۆزنه‌وه كه ژیان پێشكه‌شیان ده‌كات و یارمه‌تییان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندی بكه‌ن له‌گه‌ڵ جیهان به‌و شێوه‌یه‌ى كه خۆیان ده‌یانه‌وێت، به‌وپێیه‌ى كه به‌رنامه‌كه به‌رده‌وامده‌بێت تا رووماڵى زۆر بوار بكات له بواره‌كانى زانستى و هونه‌رى و رۆشنبیرى و پرۆژه‌كانى پێشخستنى كار.
هه‌ر كه‌سێك كه خه‌ونى هه‌یه و ده‌یه‌وێت بیهینێته‌دى با بیرۆكه و خه‌ونه‌كانى بخاته‌ڕوو له رێگه‌ى: www.Facebook.com/Hassa.Eliya