دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکان بەدواداچون بۆ کارەکانی کۆمپانیای زین دەکات و پێودانگەکانی کارکردن و پلانەکانی ئایندەی دەخاتەڕو .
بە پشت بەستن بە تێڕوانینی ستراتیژی بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە هاووڵاتیان و تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان، دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکان بەسەرۆکایەتی د.عەلی خویلدی سەرۆکی جێبەجێکار لەگەڵ ئیدارەی جێبەجێکاری کۆمپانیای زین لە رۆژی سێشەممە 16ی کانونی دووەم لە بارەگای دەستەکە لە بەغدا، کۆبۆوە.
کۆمپانیای زین پرۆژە جێبەجێکراوەکانی ساڵی رابردووی لە چوارچێوەی پەرەپێدانی تۆڕەکە و بنیاتنانەوەی ژێرخانی لە ناوچە جیاوازەکانی عیراق خستەڕو. لە کۆبونەوەکەدا، کە نوێنەرانی کۆمپانیای ئیریکسۆنی سویدی و کۆمپانیای نۆکیای جیهانی ئامادەیبون، پێودانگەکانی کارکردنی تۆڕی زین خرانەڕو و بەراوردیش کرا لەگەڵ ستانداردی نێودەوڵەتی، کە لە وڵاتانی جیهاندا جێبەجێ دەکرێت.
لە کۆبونەوەکەدا، د.عەلی خویلدی تەئکیدی کردەوە لەسەر بایەخی ئەوەی بەشداربوی عیراقی ئەو خزمەتگوزاریانەی پەیوەندی پێبگات، کە لەگەڵ خواستەکانی دەگونجێت و دەیخوازێت هاوشێوەی وڵاتانی ناوچەکە و جیهان و لەوبارەیەوە وتی "رۆڵی چاودێری و رێکخستنمان لە دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکان دەخوازێت بەدواداچون و ئاگاداریمان هەبێت لەسەر ئەو پلانانەی لەلایەن کۆمپانیاکانەوە جێبەجێ دەکرێن و بەشێوەیەکی بەردەوامیش چاودێری کارەکانیان بکەین، هەروەک لە پاڵ هاووڵاتیان دەبین لە رێی پرۆگرامی دەنگی بەکارهێنەر، کە رێ بە هەمووان دەدات تێبینییەکانیان بنوسن تا بتوانین لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان تاووتوێی بکەین و چارەسەر پێشکەش بکەین تا بگاتە ئەو ئاستەی خزمەت بە هاووڵاتیان بکرێت".
لەلایەن خۆیەوە تیمی هونەری و ئەندازیاری کۆمپانیای زین ئاستی توانای تۆڕەکەیان لەناوچە جیاوازەکاندا خستەڕو، هەروەها کاریگەری نوێگەری و پەرەپێدانەکانی ماوەی رابردو رونکرایەوە و قەبارەی وەبەرهێنانی کۆمپانیا لە بنیاتنانەوەی ژێرخانی ناوچە رزگارکراوەکان خرایەڕو، لە پاڵ نەخشەی داتاکانی نەوەی سێیەم لە ناوچە جیاوازەکاندا. لەوبارەیەشەوە بەڕێز عەلی زاهید سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای زین لە کۆبونەوەکەدا بایەخی رۆڵی دەستەکەی دوپاتکردەوە و وتی "بەپێی بنەمای شەراکەت و بەشداریکردن لەگەڵ هەموان کاردەکەین سەرەتاش لەگەڵ هاوبەشەکانمان تا دەگاتە دەستەکە و ئیدارەی جێبەجێکردنی، کە سوپاسیان دەکەین لە پای پیشەگەربونیان و دەستخۆشیان لێدەکەین بۆ کۆبونەوە بەرهەمدارەکەی ئەمڕۆ بە ئامادەبونی کۆمپانیا پاڵپشت و پشتیوانە نێودەوڵەتییەکانی وەک ئیریکسۆن و نۆکیا، کە بەڵگەیە لەسەر ئەو شەراکەت و بەشداریکردنە، کە دەخوازین بەئاراستە دروستەکەی بەردەوام بێت لەپێناو خزمەتکردنی هاوبەشەکانمان و بۆ پەرەپێدانی کەرتی پەیوەندییەکان لە عیراقدا".
هەروەها کۆمپانیای زین خشتەیەکی شیکاری کاتی پەرەپێدانی خزمەتگوزارییەکانی پێشکەشکرد، کە هەندێک ئاستەنگی لەبەردەمدایە و بەدڵنیاییشەوە رایگەیاند، سەرجەم تیمەکانی ئامادەن ئەوپەڕی توانا بخەنەگەڕ بۆ چارەسەرکردنی سەرجەم ئەو ئاستەنگانە لەنێویاندا وادەی دیاریکراو بۆ گەیشتن بەئاستی خزمەتگوزارییەکان و پێشکەشکردنی چارەسەری تەکنەلۆژی نوێ بۆ بەشداربوان جا هاووڵاتیان بێت یاخود دامەزراوەکان.