أعلنت مجموعة زين – الشركة الرائدة في مجالات الابتكارات الرقمية في الشرق الأوسط عن اعتمادها كراعي رئيسي لبطولة كأس الخليج العربي لكرة القدم والتي سميت باسم "خليجي زين 25" والتي تحتضن محافظة البصرة فعاليات هذه النسخة من البطولة خلال الفترة الممتدة من 6 إلى 19 كانون الثاني من عام 2023.
• زین پێشوازی له هه‌ڵبژارده‌كانی كه‌نداو و شانده‌كانیان ده‌كات و هه‌ڵمه‌تی #دونیا_به‌سڕایه راده‌گه‌یه‌نێت
• علي الزاهد "مایه‌ی خۆشحاڵی و شانازیمانه به‌سڕا، میوانداری پاڵه‌وانێتی جامی كه‌نداوی 25 ده‌كات، داوا له هه‌مووان ده‌كه‌ین پشتیوانی له‌م رووداوه بكه‌ن و چێژ له كه‌ش و هه‌وای پاڵه‌وانێتییه‌كه وه‌ربگرن
• به سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیكردن، زین هه‌موو ئاماده‌كارییه ته‌كنیكییه‌كانی نێو یاریگاكانی ته‌واوكردووه له رێگای به‌كارهێنانی چاره‌سه‌رییه‌كانی په‌یوه‌ندیكردن، له پێناو له خۆگرتنی جه‌ماوه‌ر و میوانانی به‌سڕا.
به‌سڕا، عێراق، كانوونی دووه‌می 2023:
گروپی زین _ پێشه‌نگی داهێنانه دیجیتاڵییه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست_ رایگه‌یاند، سپۆنسه‌ری سه‌ره‌كی پاڵه‌وانێتی جامی تۆپی پێی كه‌نداوی عه‌ره‌بی ده‌كات، له‌ژێر ناوی "كه‌نداوی زین 25" كه له شاری به‌سڕا، له ماوه‌ی نێوان 6 بۆ 19ی كانوونی دووه‌می ساڵی 2023 به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هاوكات زین عێراق، پێشوازی له شانده‌كانی كه‌نداو بۆ سه‌ر زه‌مینی به‌سڕای فه‌یحا ده‌كات و به‌م بۆنه‌یه‌وه هه‌ڵمه‌تێكی تایبه‌تی راگه‌یاندووه له ژێر ناوی "دونیا_به‌سڕایه، به ئامانجی دووپاتكردنه‌وه له گرنگی ئه‌م رووداوه وه‌رزشییه و بایه‌خی هه‌وڵه هاوبه‌شه‌كان بۆ پاڵشتیكردن له وه‌رزش و به‌هێزكردنی تواناكانی گه‌نجان و گه‌ڕانه‌وه‌ی پاڵه‌وانێتییه نێوده‌وڵه‌تیی و هه‌رێمییه‌كان بۆ یاریگاكانی عێراق.
هه‌ڵمه‌تی #دونیا_به‌سڕای، تایبه‌ت به پاڵه‌وانێتی جامی "كه‌نداوی 25" ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی فراوانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و كه‌ناڵه ئاسمانی و راگه‌یاندنه‌كان به‌دوای خۆیدا هێنا، هه‌ڵمه‌ته‌كه له رێگای گۆرانییه‌كه‌وه‌یه به‌ناوی دونیا به‌سرایه، كه له‌لایه‌ن ئه‌ستێره‌ی عێراقی محمود التركي وتراوه‌ته‌وه و به كواڵێتییه‌كی به‌رز به‌رهه‌مهێنراوه، گۆرانییه‌كه هه‌ڵقوڵاوی كلتور و دابونه‌ریتی به‌سڕایه و گوزارشت له شوێنگه‌ی گرنگی شاره‌كه ده‌كات له بواری رۆشه‌نبیری و مێژوویی له نێو وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بیدا.
له‌م باره‌یه‌وه سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری زین عێراق، به‌ڕێز علي الزاهد ووتی "مایه‌ی خۆشحاڵی و شانازیمانه، شاری به‌سڕا میوانداری پاڵه‌وانێتی جامی كه‌نداوی 25 ده‌كات و هه‌ڵبژارده‌كانی كه‌نداو له سه‌رزه‌مینی عێراق كۆده‌كاته‌وه، چاوه‌ڕوانین پاڵه‌وانێتییه‌كه سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره به‌ده‌ستبهێنێت و له هه‌مانكاتدا، ئێمه وه‌ك كۆمپانیا زین عێراق هه‌موو هاوكارییه‌كی پێویستمان دابینكردووه، به‌و پێیه‌ی هاوبه‌شێكین له‌م رووداوه گرنگه و هاوكات داوا له هه‌مووان ده‌كه‌ین پشتیوانی له‌م رووداوه بكه‌ن و چێژ له كه‌ش و هه‌وای پاڵه‌وانێتییه‌كه وه‌ربگرن".
شایانی باسه، كۆمپانیای زین عێراق، ئاماده‌یی خۆی له بواری ته‌كنیكی راگه‌یاندووه بۆ پێشوازیكردن له لایه‌نگرانی به‌جۆش و خرۆش و میوانانی به‌سڕا، كه چاوه‌ڕانده‌كرێـت ژماره‌یه‌كی زۆر له جه‌ماوه‌ر و لایه‌نگران له نێو یاریگاكانی تایبه‌ت به پاڵه‌وانێتی جامی كه‌نداوی 25 ئاماده‌بن. كۆمپانیای زین ته‌واوی چاره‌سه‌رییه‌كانی په‌یوه‌ندیكردنی له نێو یاریگاكاندا دابینكردووه و هه‌روه‌ها په‌ره‌ی به تۆڕه‌كانی داوه و هاوكات چه‌ندین تۆڕی گوازراوه‌ی له سه‌رتاسه‌ری پارێزگاكه جێگیركردووه له پێناو پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری په‌یوه‌ندیكردن و ئینته‌رنێت له ماوه‌ی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا كه له له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیكرنه‌وه سه‌رپه‌رشتی و پاڵپشتی ئه‌م رووداوه گرنگه ده‌كرێت.
پاش 44 ساڵ له دابڕان، عێراق بۆ دووه‌مین جار له مێژوودا، میوانداری پاڵه‌وانێتی جامی تۆپی پێی كه‌نداوی عه‌ره‌بی ده‌كاته‌وه، كاتێك بۆ یه‌كه‌مین جار له ساڵی 1979 له شاری به‌غداد ئه‌نجامدرا و عێراق بووه پاڵه‌وانی نازناوه‌كه. پاڵه‌وانێتی جامی كه‌نداوی عه‌ره‌بی هه‌موو دوو ساڵ جارێك، له نێوان ئه‌و هه‌شت وڵاته‌ی ئه‌ندامن له یه‌كێتی جامی تۆپی پێی كه‌نداو ئه‌نجامده‌درێـت، كه پیكهاتوون له وڵاتانی شانشینی عه‌ره‌بی سعودی و قه‌ته‌ر و كوێت و عومان و یه‌مه‌ن و به‌حره‌ین و عێراق، خولی بیست و پێنجه‌مینی پاڵه‌وانێتییه‌كه له شاری به‌سڕا، به سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی جامی تۆپی پێی كه‌نداوی عه‌ره‌بی و به پاڵپشتی و سپۆنسه‌ری سه‌ره‌كی كۆمپانیای زین به‌ڕێوه‌ده‌چێت.