به‌شی CER ی كۆمپانیای زین به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ی وێستگه "المحطة" میوانداری دانیشتنێكی كرد له ZINC له‌ژێر ناونیشانی "دیداری كۆمپانیا تازه گه‌شه‌كردووه‌كان" دیداری كۆمپانیا تازه گه‌شه‌كردووه‌كان "Startup Huddle" پرۆگرامێكی جیهانییه و به‌شێكه له GEN (تۆڕی جیهانی كارسازی) له میانی ئه‌و پرۆگرامه‌دا كۆمپانیا تازه گه‌شه‌كردووه‌كان كۆده‌بنه‌وه و گفتوگۆ ده‌رباره‌ی ئه‌و ئاڵنگاری و ئاسته‌نگییانه ده‌كه‌ن كه دێنه رێگایان و هه‌روه‌ها چیرۆكه‌كانی سه‌ركه‌وتنی خۆیان له بواره جیاوازه‌كان بۆ ئاماده‌بووان ده‌گێڕنه‌وه. بابه‌تی دانیشتنه‌كه تایبه‌ت كرابوو به بازرگانی ئه‌لیكترۆنی و كارییه‌گه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر بازاڕ. له دانیشتنه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان ئه‌حمه‌د كه‌رملی، یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی كۆمپانیای Orsidi (سه‌كۆی بازرگانی ئه‌لیكترۆنی عێڕاقی) و جه‌عفه‌ر حیكمه‌ت دامه‌زرێنه‌ری سه‌نته‌ری XO (تایبه‌تمه‌ند له دروستكردنی په‌یوه‌ندی له نێوان هونه‌رمه‌ندان و دیزانه‌ران له‌گه‌ڵ كڕیاران) به‌شداربوون و وته‌یان پێشكه‌شكرد.
به‌شی CER ی كۆمپانیای زین به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ی وێستگه "المحطة" میوانداری دانیشتنێكی كرد له ZINC له‌ژێر ناونیشانی "دیداری كۆمپانیا تازه گه‌شه‌كردووه‌كان"
دیداری كۆمپانیا تازه گه‌شه‌كردووه‌كان "Startup Huddle" پرۆگرامێكی جیهانییه و به‌شێكه له GEN (تۆڕی جیهانی كارسازی) له میانی ئه‌و پرۆگرامه‌دا كۆمپانیا تازه گه‌شه‌كردووه‌كان كۆده‌بنه‌وه و گفتوگۆ ده‌رباره‌ی ئه‌و ئاڵنگاری و ئاسته‌نگییانه ده‌كه‌ن كه دێنه رێگایان و هه‌روه‌ها چیرۆكه‌كانی سه‌ركه‌وتنی خۆیان له بواره جیاوازه‌كان بۆ ئاماده‌بووان ده‌گێڕنه‌وه.
بابه‌تی دانیشتنه‌كه تایبه‌ت كرابوو به بازرگانی ئه‌لیكترۆنی و كارییه‌گه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر بازاڕ. له دانیشتنه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان ئه‌حمه‌د كه‌رملی، یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی كۆمپانیای Orsidi (سه‌كۆی بازرگانی ئه‌لیكترۆنی عێڕاقی) و جه‌عفه‌ر حیكمه‌ت دامه‌زرێنه‌ری سه‌نته‌ری XO (تایبه‌تمه‌ند له دروستكردنی په‌یوه‌ندی له نێوان هونه‌رمه‌ندان و دیزانه‌ران له‌گه‌ڵ كڕیاران) به‌شداربوون و وته‌یان پێشكه‌شكرد.
سوودمەندبووان : 90