زێن سپۆنسه‌رى فه‌رمیی ماراسۆنى عێراق 2015 .
گردبوونه‌ویه‌كى وه‌رزشی عێراقییه‌كانى هه‌موو پارێزگاكان كۆده‌كاته‌وه
به‌غدا و زۆربه‌ى پارێزگاكانى عێراق یه‌كه‌مین ماراسۆۆنیان به‌خۆوه بینى كه وه‌زاره‌تى وه‌رزش و لاوان وه‌كو زیندووكردنه‌وه‌ى رۆژی جیهانى وه‌رزش رێكخستبوو و به‌فه‌رمیش كۆمپانیاى زێن العراق یه‌كێك له كۆمپانیاكانى گرووپی زێن پێشه‌نگ له بوارى خزمه‌تگوزاریی په‌یوه‌ندی و داتاى گه‌ڕۆك له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئافریقیا چاودێری ده‌كرد. ئه‌م چاودێرییه‌ى زێن العراق له قۆلایی باوه‌رییه‌وه دێت به گرنگى وه‌رزش و پێویستى پاڵپشتیكردنى كۆمه‌ڵگه و لاوى عێراقی بۆ ئه‌وه‌ى به‌شداری كارا له‌و چالاكییانه‌دا بكات كه كه هه‌موو عێراقییه‌كان كۆده‌كاته‌وه و یه‌كیان ده‌خات بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و ره‌وشه ناهه‌واره‌ى كه وڵات پێیدا تێده‌په‌ڕێت.
به‌شداربووانى ماراسۆنه‌كه كه ژماره‌یان 1500 كه‌س ده‌بوو و له پێشانه‌وه وه‌زیری وه‌رزش و لاوان له سه‌ره‌تاى شه‌قامى ئه‌بو نوئاسه‌وه ده‌ستیان به ماراسۆن كرد و زۆربه‌ى شه‌قامه‌كانى به‌غدایان بڕى كه له‌و كاته‌دا به باڵۆن و گوڵ و دروشمى وه‌رزشی رازێندرابوونه‌وه تا گه‌یشتنه هێڵى كۆتایی له كۆڵیژى په‌روه‌رده‌ى ه‌وه‌رزشی زانكۆى به‌غدا له كۆمه‌ڵگه‌ى جادرییه. دواتریش له مه‌راسمێكدا به به ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و نوێنه‌رى وه‌زاره‌ته‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى وه‌رزش له پارێزگاكان و ده‌زگاكانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسانى وه‌رزشی و نوێنه‌رانى ده‌زگاكانى راگه‌یاندن و چه‌ندین ده‌زگاى ته‌له‌یزیۆنى و وه‌رزشكارى لاو و منداڵ، خه‌ڵات به‌سه‌ر براوه‌كاندا دابه‌شكرا.
ماراسۆنى عێراق 2015 كه هه‌روه‌ها له پارێزگاكانى به‌سره، میسان، ناسریه، دیاله، كه‌ركووك و سه‌ڵاحه‌ددین و به‌غدا به‌ڕیوه‌چوو، چه‌ندین چالاكى وه‌كو وێنه‌كێشانى له‌خۆگرتبوو به تایبه‌تیش بۆ منداڵان. هه‌روه‌ها له ماراسۆنه‌كه‌دا پایسكیل سوار و ماتۆڕسواریش به‌شداربوون ئه‌وان له پێشه‌وه‌ى ماراسۆن ئالاى عێراقییان هه‌ڵكردبوو. له په‌راوێزى ماراسۆنه‌كه‌شدا پێشبڕكیی راكردنى خێراش به‌ڕێوه‌چوو كه ژماره‌یه‌كى زۆر له وه‌رزشكارى لاو و منداڵ له هه‌موو ته‌مه‌نه‌كان به‌شداری بوون.
به‌ڕێز عه‌بدولحسێن عه‌بتان وه‌زیری وه‌رزش و لاوان له باره‌ى رێكخستنى ماراسۆنى عێراق به سپۆنسه‌رى زێن العراق گوتى: "ئه‌م فیستیڤاڵه به پاڵپشتى و سپۆنسه‌رى كۆمپانیاى زێن العراق به‌رێوه‌ده‌چێت، ئه‌م جۆره چالاكییه جه‌ماوه‌رییانه لاوى عێارقی هانده‌ده‌ن بۆ به‌شداریكردن و كێبڕكێكردن و ده‌رخستنى تواناكانیان و شكاندنى به‌ربه‌ستى ترس، بۆ ئه‌وه‌ى بۆ هه‌موو جیهانى بسه‌لمێنن كه عێراق به هیمه‌تى لاوه‌كانى یه‌كگرتوویی ده‌مێنێته‌وه و هه‌ر ئه‌وان داهاتوویه‌كى باشتری بۆ دروست ده‌كه‌ن".
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز دكتۆر سه‌عد ئه‌لحه‌سه‌نى به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانى كۆمپانیاى زێن العراق جه‌ختى له سه‌ر گرنگى ئه‌م روداوه كرده‌وه كه بۆ یه‌كه‌م جاره له عێرااق رێكده‌خرێت و گوتى "چاه‌دێری زێن العراق بۆ ئه‌م ماراسۆنه له چوارچێوه‌ى ستراتیژاى زێن بۆ گرنگیدان به وه‌رزش دێت كه كاریگه‌رى هه‌یه له‌سه‌ر هه‌موو عێراقییه‌كان به تایبه‌تى گه‌نجان كه رووبه‌رووى ره‌وشی ناهه‌موارى وڵات بوونه‌وه و له‌م مه‌راسیمه وه‌رزشییه‌دا به‌شداربوون بۆ ئه‌وه‌ى بۆ هه‌موو جیهانى دووپات بكه‌نه‌وه كه عێراق یه‌كگرتووه و ژیان خۆشه‌ویسته".
كۆمپانیاى زێن العراق هاوبه‌شبوون و هاوكاریكردنى ككۆمه‌ڵگه‌ى ناوخۆیی و وه‌رزشی به به‌شێك له ستراتیژیاكه‌ى داده‌نێت، ئامانجى له صاڵپشتیكردن و بوون به سپۆنسه‌رى ماراسۆنى 2015 ئه‌وبوو كه به‌شداربێت له دروستكردنى چالاكییه‌كدا كه لاوانى هه‌موو عێراقی تێدا به‌شداربێت و هانیان بدات كه كێبڕكی بكه‌ن به شێوه‌یه‌كى ته‌ندروست و له رێگه‌یه‌وه په‌یامى ئاشتى و ژیان و هیوا بۆ هه‌موو جیهان بنێرن.