ماراسۆنی پرۆگرامسازیی IOT Kids-

September 20, 2019

ماراسۆن: زين لەگەڵ  IOT Kids دا لەسەر سێ ئاراستەی جیاواز کاردەکات. ئاراستەی یەکەم ئەوەیە تیمە دیجیتاڵییەکەمان یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی لەگەڵدا ئیمزاکردووە و کاردەکات لەسەر تەواوکردنی سەکۆی E-Learning کە کۆدینگ و بیرکاریی و ئینگلیزی بۆ منداڵان لەخۆدەگرێت و بەبازاڕ دەکرێت و لەگەڵ Sadeem  و خوێندنگاکاندا لێکدەدرێت. ئاراستەی دووەم بریتییە لەوەی IOT Kids لە پێشبڕکێی Seedstars  پلەیە یەکەمی بەدەستهێناوە، کە بە نوێنەرایەتی عێراق بۆ سویسرا سەفەر دەکات، پڕۆژەکەیشیان ئاستی هاریکاری لە کارەکانیانی سەلماندووە، ئاراستەی سێیەم ئەوەیە بە خۆڕایی پۆل بۆ منداڵانی کارمەندانی زین تەرخان دەکات.