له چوارچێوه‌ی پرۆگرامی ZY و به پاڵپشتی كۆمپانیای زین، پێشبڕكێی "ئینتیڵاق" تایبه‌ت به بیرۆكه بازرگانییه‌كانی خوێندكارانی زانكۆكان راگه‌یه‌ندرا. له میانی پێشبڕكێكه‌دا، كه له‌لایه‌ن رێكخراوی GIZ و به سه‌رپه‌رشتی وزاره‌تی خوێندنی باڵاوه رێكخرابوو، له 37 زانكۆی عێراقی وۆڕكشۆپ سازكران ده‌رباره‌ی بابه‌ته‌كانی كارسازی و داهێنان و سه‌ركردایه‌تی و كاری به كۆمه‌ڵ. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا خوێندكاران ئاشنای چه‌مكی كارسازی و بایه‌خیی له ئابووری و بیركردنه‌وه‌ی دیزاینانه و نموونه‌ی كار و پڕۆژه‌كان بوون و پاشان گفتوگۆ له باره‌ی ره‌شه‌بای مێشك و بیرۆكه‌كانیانه‌وه كراوه. له كۆتاییدا، زیاتر له 120 بیرۆكه توانیان بگه‌نه به‌رده‌م لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن و داوه‌ریكردن به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی 15 له باشترین بیرۆكه‌كان له پێناو گه‌یشتن به قۆناغه‌كانی تری وۆڕكشۆپه‌كه و به‌رده‌وام بوون له كێبركێكردن.
له چوارچێوه‌ی پرۆگرامی ZY و به پاڵپشتی كۆمپانیای زین، پێشبڕكێی "ئینتیڵاق" تایبه‌ت به بیرۆكه بازرگانییه‌كانی خوێندكارانی زانكۆكان راگه‌یه‌ندرا.
له میانی پێشبڕكێكه‌دا، كه له‌لایه‌ن رێكخراوی GIZ و به سه‌رپه‌رشتی وزاره‌تی خوێندنی باڵاوه رێكخرابوو، له 37 زانكۆی عێراقی وۆڕكشۆپ سازكران ده‌رباره‌ی بابه‌ته‌كانی كارسازی و داهێنان و سه‌ركردایه‌تی و كاری به كۆمه‌ڵ.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا خوێندكاران ئاشنای چه‌مكی كارسازی و بایه‌خیی له ئابووری و بیركردنه‌وه‌ی دیزاینانه و نموونه‌ی كار و پڕۆژه‌كان بوون و پاشان گفتوگۆ له باره‌ی ره‌شه‌بای مێشك و بیرۆكه‌كانیانه‌وه كراوه.
له كۆتاییدا، زیاتر له 120 بیرۆكه توانیان بگه‌نه به‌رده‌م لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن و داوه‌ریكردن به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی 15 له باشترین بیرۆكه‌كان له پێناو گه‌یشتن به قۆناغه‌كانی تری وۆڕكشۆپه‌كه و به‌رده‌وام بوون له كێبركێكردن.
سوودمەندبووان : 1000