بۆ پشتگیری رۆشنبیری و هونەر...زین سپۆنسەری دەیەمین کەرنەڤاڵی داهێنانی عەرەبی "داهێنەران ژیان دەخوڵقێنن و نیشتمان دەگەشێننەوە" دەکات .
کۆمپانیای (زین) کە یەکێکە لە کۆمپانیاکانی گروپی زین پێشەنگی خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندییەکان و ئینتەرنێتی گوازراوە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا، بەشداریکرد لە سپۆنسەریکردنی دەیەمین کەرنەڤاڵی دامەزراوەی عیون بۆ رۆشنبیری و هونەر کە لە ژێر دروشمی "داهێنەران ژیان دەخوڵقێنن و نیشتمان دەگەشێننەوە" (خولی هونەرمەند فاتمە روبەیعی) لە شاری بەغدادی پایتەخت بەڕێوەچو. لەو کەرنەڤاڵەدا ژمارەیەک لە میدیاکاران و هونەرمەندانی عیراقی و وڵاتانی عەرەبی ئامادەبون، کە لە وڵاتانی لیبیا، میسر، سعودیە، ئیمارات و لوبنانەوە هاتبون بۆ بەشداریکردن لە سەرکەوتن و خۆشحاڵی دەربڕینی هاوتا عیراقییەکانیان.
ئەو سپۆنسەریکردنە لە باوەڕی کۆمپانیای (زین)ەوە دێت بۆ بایەخی رۆڵی میدیا و هونەر لە بنیاتنانی کۆمەڵگە و گەیاندنی پەیامی ئاشتی بە جیهان لەڕێی رۆڵ بینین و داهێنانی خانمانی عیراق و بەشداریکردنیان لە هەستانەوەی کۆمەڵگە و گەشەکردنی لە هەموو ئاستەکاندا، هەروەک پێویستە پشتیوانی بکرێت تا گەشەبکات لە سەرجەم ناوەندەکان و کەرتەکانی ژیاندا، کە دەبێتەهۆی بەهێزبونی پێگەی و بەدەستهێنانی ئامانجەکانی.
لە کەرنەڤاڵەکەدا چەندین چالاکی هونەریی جیاوازی لەخۆگرتبو، وەک موزیکی فۆلکلۆری عیراقی و گۆرانی کەلەپوری کە شانازیکردنە بە ناسنامەی رۆشنبیریی عیراقی. هەروەها خەڵاتی داهێنان بە ژمارەیەکی زۆر لە میدیاکاران و هونەرمەندان لە هەردوو رەگەز بەخشرا وەک رێزلێنانێک لە هەوڵ و دەستکەوتە هونەری و میدیاییەکانیان و وەبیرهێنانەوەی سەرکەوتنەکانیان لە کاروانی هونەرییاندا.
جێی ئاماژەیە ئەو پشتگیرییە بەشێکە لە زنجیرە چالاکییە بەردەوامەکانی کۆمپانیای زین بۆ پشتیوانیکردنی بواری هونەر و میدیا و بایەخدان بەو توێژە رۆشنبیرە. لەماوەی رابردووشدا زین بە بڕی 500 ملیۆن دیناری عیراقی پشتگیری درامای عیراقی کردوە و بەشداریشیکردوە، لە سپۆنسەریکردنی کۆنگرەی نێودەوڵەتیی میدیا لە بەغداد، سەرەڕای پاڵپشتیکردنی چەندین چالاکی لەو بوارەدا.