كۆمپانیای زین عێڕاق كه یەكێكه لە كۆمپانیاكانی گروپی زین پێشەنگ لە خزمەتگوزارییهكانی پەیوەندییەكان و ئینتەرنێت لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕ
لەو بارەیەوە بەڕێز عەلی زاهید سەرۆكی جێبەجێكاری زین عێڕاق رایگهیاند "بەپێی دواین سەرژمێری كە وەزارەتی پلاندانانی عێڕاق ئەنجامیداوە، رێژەی مێینه لە عێڕاقدا 49.5%ە و لەچوارچێوەی پرۆگرامی كۆمپانیاش بۆ جێبەجێكردنی ئامانجی پێنجەم لە ئامانجەكانی پەرەپێدانی بەردەوامیی بۆ بەهێزكردنی توانای خانمان و یەكسانی لەنێوان هەردوو رەگەزدا، دەستپێشخەریمان كرد بۆ رێكخستنی چەندین چالاكی و خولی راهێنان و پەرەپێدان، كە دەكەونە ئەو چوارچێوەیەوە".
هەروەها بەڕێز زاهید ووتی "خانمان نزیكەی 29%ی فەرمانبەرانی زین عێڕاق پێكدەهێنن، كە بەسەر پۆستە ئیداری و جێبەجێكاری و بەڕێوەبردنی چوارچێوەی هەیكەلییەتی كۆمپانیادا دابەشبوون، بەنیازیشین نوێنەرایەتی خانمان زیاتربكەین لە ڕێگای رێكخستنی خول و وۆرك شۆپ، كە دەتوانن توانای خانمانی زین عیراق بەرزبكەنەوە".
جێی باسە زین عیراق پێشتریش چەندین خول و وۆرك شۆپی بۆ خانمانی فەرمانبەر كردۆتەوە، سەرەڕای رێكخستنی چەندین دیدار و پێشانگا لە پاڵ سازكردنی خولی راهێنان بۆ دەرچووه یەكەمهكانی ژمارەیەك زانكۆی عیراقی، كە خانمان 60%ی بەشداربوانیان پێكدەهێنا. هەروەها زین عیراق باخچەی بۆ منداڵان كردۆتەوە تا خانمە فەرمانبەرەكانی بتوانن منداڵەكانیان لە باخچەكەدا بە بڕێكی رەمزی تۆماربكەن تا لە كاتی كاتژمێرەكانی كاركردنیاندا سوودی لێببینن.