پرۆگرامی گەشەپێدانی خوێندنی باڵا لە عیراق

پرۆگرامی گەشەپێدانی خوێندنی باڵا لە عیراق

پرۆگرامی گەشەپێدانی خوێندنی باڵا لە عیراق .

زین ی عێراق کۆبوونەوەی خوولی رێکخراوی (IREX) ی تایبەت بەپێشخستنی میتۆدەکانی خوێندنی لەباوەشگرت، بەئامادەبوونی نوێنەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و رێکخراوی (IREX) و ژمارەیەك کۆمپانیای تایبەت لەپێناو تاووتوێکردنی ئەو رێگایانەی کە ئامانجیان بەرەوپێشبردنی میتۆدەکانی خوێندنە لە ئامادەکردنی دەرچووان بۆ بازاڕی کار، لەمبارەیەشەوە سەرۆکی جێبەجێکاری زین ی عێراق "عەلی زاهد" جەختیکردە سەر گرنگی بەرەوپێشبردنی میتۆدەکانی خوێندن بۆ ئامادەکردنی چینی گەنجان و دەرچوواندنی نەوەیەکی نوێ هۆشیاریی پێویستی هەبێت بۆ تێکەڵبوون بەبازاڕی کار و دواتریش فەراهەمکردنی هەلی کاری گونجاو کە یارمەتیدەری تواناکانی گەنجان بێت.