بۆ دووەم ساڵ لەسەریەك و وەك بەشێك لە تێڕوانینی بەردەوامی بۆ گەشەپێدانی گەنجان و یارمەتیدانیان بۆ پەرەپێدان و
بۆ دووەم ساڵ لەسەریەك و وەك بەشێك لە تێڕوانینی بەردەوامی بۆ گەشەپێدانی گەنجان و یارمەتیدانیان بۆ پەرەپێدان و سەركەوتنیان بەتایبەتی لە بواری تەكنەلۆجیای زانیاری، زین عیراق سپۆنسەری پێشبڕكێی پرۆگرامینی "HashCode"ی كرد، كە ساڵانە گۆگڵ لەسەرئاستی جیهان بۆ خوێندكاران و پیشەگەرەكانی رێكدەخات. تیمەكان لەنێوان خۆیاندا كێبڕكێ دەكەن كە لە خولی جیاواز پێكدێت، پاشان دیارترین تیمەكان هەڵدەبژێردرێن و بانگهێشتی یەكێك لە نوسینگەكانی Google دەكرێن بۆ ئەنجامدانی كێبڕكێی كۆتایی. براوەكانی سێ پلەی یەكەمی هەژماری ZainCashیان بەدەستهێنا لەگەڵ WalletCards كە باڵانسی لەخۆگرتبوو.