پێشخەرانی گووگل بۆ ژنان

June 21, 2018

بەبۆنەی رۆژی جیهانی ژنان و هاندانیان لە بواری تەکنەلۆژیدا، زین ی عێراق سپۆنسەری چوار چاڵاکی تایبەت بە تواناسازی ژنان کرد لە بواری تەکنەلۆژیا و چۆنیەتی زاڵبوون بەسە دیارترین ئەو ئاستەنگانەی کە لەو بوارەدا روبەڕوویان دەبنەوە، لەگەڵ کۆمەڵێک لە پێشخەرانی گوگل لەناو بەغدا، خوێندکارانی زانکۆکان چانسی بەشداریکردنیان هەبوو، لە زانکۆکانی بەغدا٠ ئەندازیاری خوارزمی، کۆلیژی تەکنیکی ئەندازیاری کارەبایی و کۆلیژی بەغدا بۆ زانستە ئابوورییەکان، و دەرفەتیان بۆ رەخسا ببن بەباڵیۆزی زانکۆکانیان لەگەڵ پێشخەرانی گووگڵ.