لەچوارچێوەی ستراتیجیەتی زین ی عێراق لە هاندانی گەنجان بۆ تێکەڵبوون لە بوارەکانی تەکنەلۆجیا و رەخساندنی دەرفەت لەبەردەمیاندا بۆ پەرەوپێشبردنی تواناکانیان، رووداوی Google DevFest رێکخرا، بەئامادەبوونی ژمارەیەك پرۆگرامسازی کۆمپانیای گوگڵ، و چەندین دانیشتنی گفتوگۆئامێز ئەنجامدران و تێیاندا نوێترین تەکنیکەکان تاووتوێکران و بەشداربووان بە کارە نوێیەکانی کۆمپانیای گوگڵ ئاشناکران.