زێن العراق له كۆنگره‌ى نێوده‌وڵه‌تى گه‌یاندن له به‌رشلۆنه به‌شداربوو بنچینه‌ى به‌رنامه و به‌رهه‌م و خزمه‌تگوزارییه‌كانمانه .
به‌غدا - ئازارى 2015
زێن العراق كه یه‌كێكه له كۆمپانیاكانى گرووپی زێنى پێشه‌نگ له بوارى په‌یوه‌ندی گه‌ڕۆك له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئافریقا به‌شداریكرد له كۆنگره‌ى نێوده‌وڵه‌تى گه‌یاندن له به‌رشلۆنه و له په‌راوێزى ئه‌م به‌شدارییه‌شدا په‌رده له‌سه‌ر چه‌ندین رێككه‌وتن و به‌رنامه‌ى نوێ لادرا كه گرووپی زێن پێشكه‌شی كردوون له پێناو دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى گونجاو بۆ به‌شداربووان بۆ ئه‌وه‌ى په‌ره به ژیان و كاره‌كانیان بده‌ن له رێگه‌ى تێكه‌ڵبوونیان به جیهانى ده‌وروبه‌ریان.
شاندێكى باڵاى وه‌زاره‌تى گه‌یاندنى عێراقیش سه‌ردانى شوێنى تایبه‌ت به زێن العراق كرد و له نزیكه‌وه ئاگادارى دواین داهێنان و نوێترین ته‌كنه‌لۆژیا بوو كه كۆمپانیا پێشكه‌شی به‌شداربووانى ده‌كات، هه‌روه‌ها چۆنێتى په‌ره‌پێدانى خزمه‌تگوزاری و به‌رنامه‌كانى بینى كه بۆ دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى پێویست بۆ به‌شداربووى عێراقی پێشكه‌شی ده‌كات و هاوكاری ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى له جیهانى ته‌كننه‌لۆژیا دانه‌بڕێت و ژیان له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان پێش بخات به‌تایبه‌تیش دواى به‌كارخستنى خزمه‌تگوزاری نه‌وه‌ى سێیه‌م. شانده‌كه گرنگییه‌كى تایبه‌تی به خزمه‌تگوزاریی و چاره‌سه‌رییه داهێنراوه‌كانى گرووپی زێن دا كه ره‌نگدانه‌وه‌ى له‌سه‌ر پێشكه‌وتنى خزمه‌تگوزارییه‌كه له عێراق ده‌بێت و یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى عێراقیش بخرێته سه‌ر نه‌خشه‌ى ئه‌و ولاتانه‌ى كه ته‌كنه‌لۆژیاى گه‌یاندن بووه‌ته به‌شێكى گرنگى پێشكه‌وتنى كۆمه‌ڵگاكانیان له هه‌موو بواره جیاوازه‌كاندا.
گرنگترین به‌رهه‌مى به‌شداریكردنى گرووپی زێن له كۆنگره‌ى نیًوده‌وڵه‌تى گه‌یاندن، خزمه‌تگوزاریی ناسنامه‌ى دیجیتاڵى بوو كه له رێگه‌ى ده‌ستپێشخه‌رى "مۆبایل كونیكت" له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بۆ دڵنیابوون له كه‌سێتى به‌شداربوو خرایه كار. ئه‌مه‌ش هاوكارییان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى له رێگه‌ى مۆبایله‌كانیانه‌وه بچنه نێو خزمه‌تگوزاریی په‌یوه‌ندیی گه‌ڕۆك و خزمه‌تگوزارییه دیجیتاڵییه‌كانى وه‌كو بازرگانى ئه‌لیكترۆنى و خزمه‌تگوزارییه بانكی و ته‌ندروستی و سه‌رگه‌رمى دیجیتاڵى و خزمه‌تگوزاریی حكومه‌تى ئه‌لیكترۆنى.
سكۆت جیجینهیامه‌ر سه‌رۆكى جێبه‌جێكارى گرووپی كۆمپانیاكانى زێن له باره‌ى ئه‌م هه‌نگاوه پێشكه‌وتووه‌ى گرووپه‌وه گوتى "زین پێشر و ئێستاش پێشه‌نگ بووه له هه‌ر شتێك‌دا كه په‌یوه‌ندى به بازرگانى گه‌ڕۆك و ناسنامه‌ى ئه‌لیكترۆنی و خزمه‌تگوزاریی دیجیتاڵییه‌وه هه‌بێت، ئێمه‌ش ده‌ستپێشخه‌رى Mobile Connect كه یه‌كیتى جیهانى ته‌له‌فۆنه جوڵاوه‌كان GSMA په‌سه‌ندى كردووه، به ده‌ستپێشخه‌رییه‌كى گونجاو له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كانمان ده‌بنین".
گرووپی زین له‌گه‌ڵ گرووپی neXgen كه كۆمپانیایه‌كى پێشه‌نگه له بوارى راوێژكاریی شاره هۆشمه‌نده‌كان و خزمه‌تگوزاریی راوێژكارى هاوكاری و په‌یوه‌ندییه‌كى ستراتیژییان به‌ستووه. ئه‌م هاوكارییه‌ش ده‌بێته هاوپه‌یمانییه‌ك له نێوان هه‌ردوولادا بۆ پێشكه‌شكردنى راوێژ به حكومه‌ت و كۆمپانیاكانى په‌ره‌پێدانى خانووبه‌ره بۆ ئه‌وه‌ى ئاسانتر چاره‌سه‌رییه‌كانى شارى هۆشمه‌ند له ته‌واوى ناوچه‌كه‌دا بڵاوببێته‌وه.
هاوكاری له‌گه‌ڵ گرووپی neXgen هاوكاته له‌گه‌ڵ كاره‌كانى "شۆسته‌ى دیجیتاڵى و داهێنه‌رانه‌ى زێن" (ZDFI) كه گرووپی زێن له ساڵى 2014 دایمه‌زراندووه، كه ئه‌ویش تاكه لایه‌نى راسپێردراوه به راگه‌یاندنى ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانى زێن له بوارى دیجیتاڵى و ئامانجى په‌ره‌پێدانه به گرووپه‌كه له رێگه‌ى وه‌گه‌ڕخستنى كارى داهێنه‌رانه كه خزمه‌تگوزارییه‌كانى زێن بۆ به‌شداربووان ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌كه‌ن.
زێن له رێگه‌ى وه‌به‌رهێنان له بوارى بڵاوكردنه‌وه‌ى شارى هۆشمه‌ند له ناوچه‌ى كه‌نداوو، چه‌ندین هه‌لى ده‌ستنیشان كرد بۆ ده‌ستخستنى داهات و قازانجی گه‌وره به شێوه‌ى قۆناغ به قۆناغ. به شێوه‌ى سه‌ره‌تاییش هاوكاریی ستراتیژی له‌گه‌ڵ گرووپی neXgen جه‌خت ده‌كاته سه‌ر هه‌لى شاره هۆشمه‌نده‌كان كه ئێستا له بازراه سه‌ره‌كییه‌كان كه زین كاریان تیًدا ده‌كات ده‌ستده‌كه‌ویت.
كۆمپانیاى زێن كه كۆمپانیایه‌كى پێشه‌نگه له بوارى په‌یوه‌ندی و داتاى گه‌ڕۆك له عێراق‌و لاى خۆیه‌وه كار ده‌كات بۆ پێشكه‌شكردنى چاره‌سه‌رى ته‌كنه‌لۆژی و ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ له‌ئه‌ستۆگرتنى شارى هۆشمه‌ند كه پشت به به‌كارهێنانى ته‌كنه‌لۆژیاى زانیاری و گه‌یاندن ده‌به‌ستێت و بریتییه له پته‌وكردنى جێبه‌جێكردن و خۆشگوزه‌رانى و ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ى تێچوو و ده‌ستكرتن به به‌كارهێنانى مادده‌وه، هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی تیكه‌ڵبوونێكى كارا و گه‌رموگوڕ له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانو كه‌رته سه‌ره‌ككیه‌كانى شاره هۆشمه‌نده‌كان بواره‌كانى په‌روه‌رده، گواستنه‌وه، وزه، چاودێرى ته‌ندروستى و تۆڕه‌كانى ئاو ده‌گرێته‌وه.