بۆ ساڵی سێیەم زێنی عێراق سپۆنسەری فەرمی فیستیڤاڵی (ئێرە خاكی ئاشتی)یە لە بەغدا و دیوانیە

September 19, 2017

بەبۆنەی رۆژی جیهانی ئاشتییەوە، كۆمپانیای (زێن) كە یەكێكە لە كۆمپانیاكانی گروپی (زێن)ی پێشەنگ لە خزمەتگوزاری گەیاندن و زانیاری گواستراوە لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقیا، سپۆنسەرێتی فەرمی خۆی بۆ فیستیڤاڵی (بەغدا دارولسەلام) بە دروشكی ( ئێرە خاكی ئاشتییە) كە لە مانگی ئەیلولی 2017 ساز كرا كە ئەمەش ساڵی سێیەمە لەسەر یەك كۆمپانیای زێنی عێراق سپۆنسەری سەرەكییە ئەمەش لە بڕوا بوونی بە گرنگی هاتنە دیی ئەو حەڤدە ئامانجەی گەشەسەندنی بەردەوام كە نەتەوە یەكگرتووەكان دایناوە.

شایەنی باسە فیستیڤاڵی (بەغدا دارولسەلام) یەكێكە لە گرنگترین ئەو دەستپێشخەرییەی گەنجان كە لە ساڵی 2011ەوە دەستی پێكردووە لە رێگای كۆمەڵێك گەنجی بەغدا كە لە رێگای چەند دەستپێشخەری و دەزگاكانی كۆمەڵگای مەدەنی یەكتریان بینی ، لە روانگەی بڕوابوونیان بە ئاشتی لە ناخی هەركەسێك و هەوڵ دەدەن ناوی (دارولسەلام) بۆ بەغدا بگەڕێننەوە بە هۆی دابینكردنی چەندین سەكۆی هاوبەش لە نێوان گەنجان و دەزگاكانی كۆمەڵگای مەدەنی كە هەوڵ دەدەن هەلێك بڕەخسێنن بۆ وەبەرهێنانی ئەرك و تواناكانی گەنجان بۆ بونیادنانەوەی كۆمەڵگایەك كە بڕوای بە پێكەوەژیانی ئاشتیانە هەیە.

ئەم ساڵ فیستیڤاڵەكە فراوانییەكی زیاتری بەخۆیەوە بینیوە و جگە لە بەغدا لە پارێزگاكانی دیكەش هەیە و ئەم جارەش كۆمپانیای زێنی عێراق سپۆنسەرێتی فیستیڤاڵی ئاشتی لە پارێزگاری دیوانیە دەكات، هەروەها لە چەند ساڵی رابردوودا بە هۆی كاری خۆبەخش و گیانی هاریكاری، فیستیڤاڵەكە سەركەوتنێكی گەورەی بەدەستهێناوە بەهۆی بەشداری كردنی زیاتر لە (500) بەهرەمەندی بوارە جیاجیاكان وەك گۆرانیبێژ و مۆزیسیان و ئەكتەر وخاوەن پیشە دەستییەكان و بە بەشداری زیاتر لە بیست هەزار كەس لە سەرتاسەری عێراق.

لەم بارەوە عەلی ئەلزاهد سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای زێنی عێراق وتی: لە زێنی عێراق هەمیشە هەوڵ دەدەین كە پاڵپشتی گەنجان بكەین لە رێگای پێشكەش كردنی چاودێری كردنی چالاكییەكانیان كە دەبنە هۆی پتەو كردنی بەشداری كردنیان لە هەڵمەت و دەستپێشخەرییەكانی كۆمەڵگای مەدەنی، هەروەها جەخت دەكەینەوە لەسەر هێنانەدیی ئامانجە جیهانییەكانی گەشەسەندنی درێژخایەن لەوانەش بنیادنانی ئاشتی،بۆیە لە دوو ساڵی رابردوودا سوور بوین لەسەر سپۆنسەرێتی كردنی فیستیڤاڵی بەغدا دارولسەلام، ئەم ساڵیش كاری هاوبەشمان نوێ دەكەینەوە بەڵكو فراوانتری دەكەین بۆ ئەوەی جگە لە بەغدا دیوانیەش بگرێتەوە، چونكە كاری هاوبەش لەگەڵ كۆمەڵگای گەنجان بەشێكە لە بەرپرسیاریەتی كۆمەڵایەتی ئێمە و بەرزترین ئامانجە بۆ پەرەپێدانی تواناكانی لاوان و پەرەسەندنیان لە بوارە جیاجیاكاندا.

چالاكییەكانی فیستیڤاڵ دەرفەت بە گەنجان دەدات زیاتر یەكتر بناسن و بەیەكەوە كار بكەن بە جۆرێك ڤیانی هاریكاری بەهێزتر بكات لەگەڵ رەخساندنی دەرفەت بە گەنجانی عێراق بە مەبەستی دەرخستنی توانا و بەهرەكانیان و ساڵانە عێراقییەكان ئاهەنگ دەگێڕن بەبۆنەی رۆژی جیهانی ئاشتی، چونكە رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی و لیژنە میللییەكان و كۆمەڵەكانی گەنجان لە رێگای چەند چالاكییەكی جۆراوجۆرەوە چالاكی هەمەڕەنگی هونەری و رۆشنبیری ئەنجام دەدەن و بەشێوەیەكی ئەرێنی هەڵمەت رێكدەخەن بۆ یارمەتیدانی چینە لاوازەكان