لة ئامادةكاري بؤ ثيَشكةش كردني خ

لة ئامادةكاري بؤ ثيَشكةش كردني خ

لة ئامادةكاري بؤ ثيَشكةش كردني خ .

-زێن ی عێراق پێشەنگی خۆی دووپات دەکاتەوە وەک کۆمپانیای پەیوەندی گوازراوە کەوا یەکەمین بوو بۆ ئیمزاکردنی بەکارهێنانی ڕیشاڵی ڕووناکی

– بەغدا تشرینی دووەم 2014
 

کۆمپانیای زێن ی عێراق ی پێشەنگ لە بواری پەیوەندی و زانیاری یە گوازراوەکان گرێبەستی هاوبەشی و هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ئیمزاکرد بە پێی ئەو گرێبەستەی کە لەگەڵ کۆمپانیای گشتی پۆستەو گەیاندن ساز کرا ، ئەم ڕێوڕەسمە بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی و سەرۆک دەستەی کارگێڕی کۆمپانیای گشتی پۆستە و گەیاندن ئەندازیار ێالح حسن علی لەگەڵ بریکاری دێرینی هونەری وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بەڕێز امیر البیاتی لەگەڵ بریکارەکانی وەزارەت و پشکنەری گشتی و ڕاوێژکاری هونەری وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن دکتۆرە هیام الیاسری و بەڕێوەبەرە گشتی یەکان .

ئەم گرێبەستە ماف دەبەخشێتە کۆمپانیای زێن ی عێراق بۆ بەکار هێنانی توانای ناوخۆ بەهۆی ڕیشاڵی ڕووناکی بە پێی تۆڕی ژێرخانی نیشتیمانی ، ئەمەش بۆ دابین کردنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێتێکی خێرا و بەهێز کەوا دەکات سوودمەند بێت لە خزمەتگوزاری نەوەی سیچیەم کە کۆمپانیای زێن ئامادەیە بەردەستی بکاتب ۆ گشت بەشداربووەکانی .

وە ئەندازیار ێالح حسن علی بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای گشتی پۆستە و گەیاندن ئاماژەی بە گرنگی ئیمزاکردنی ئەم گرێبەستەی خستە ڕوو ووتی " ئیمزاکردنی ئەم گێبەستە لەگەڵ کۆمپانیای زێن وەک جێ یە جێ کردنێک دێت بۆ سیاسەتی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بۆ پاڵپشتی کۆمپانیای کەرتی تایبەت و بە شێوەیەکی تایبەت کۆمپانیاکانی پەیوەندی گوازراوە بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری گەیاندن لە عێراق، ئەمەش بە دابین کردنی پێداویستی ئەم کۆمپانیایانە لە قەبارەی ڕووناکی تایبەت بە تۆڕی ڕووناکی سەر بە تۆڕی کابڵی ڕووناکی نیشتیمانی وە بەکارهێنانی ئەم تۆڕانە بۆ بەهێزتر کردنی ئاستی خزمەتگوزاری بە نرخی پاڵپشتکراو ، وە ووتی "کۆمپانیاکەمان گشت پاڵپشتی پێشکەش بە کۆمپانیای زێن ی عێراق دەکات لەوانیش ڕاگەیاندنی لایەنی پەیوەندی دار بۆ هەڵکەندن و ڕاکێشانی کابڵی ڕیشاڵی ڕووناکی ."

لە لایەنی خۆیەوە بریکاری دێرینی هونەری وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بەڕێز امیر البیاتی لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیدا ووتی " پیرۆزبایی لە کۆمپانیای گشتی پۆستە و گەیاندن و کۆمپانیای زێن بۆ پەیوەندی یە گوازراوەکان دەکەم بە بۆنەی ئیمزاکردنی ئەم گرێبەستە کە دەبێتە نیشاندەری پتەوی ژێرخانی کۆمپانیای پەیوەندی و توانای بەکارخستنی قەبارەی بەرز ی تایبەت بە پێویستی کۆمپانیای پەیوەندی یەکان ، وە لێرەوە داو الە گشت کۆمپانیاکان دەکەم کەوا تۆڕی توانای ڕووناکی نیشتیمانی بەکار بێنن هاوکات لەگەڵ بەردەست خستنی خزمەتگوزاری نەوەی سێیەم " وەک بەردەوامی یەک لەسەر گرنگی هاوبەشی نێوان کەرتی تایبەت و کەرتی گشتی وە کاریگەری سەرەکس لەسەر هاوڵاتی عێراقی دکتۆرە هیام الیاسری ڕاوێژکاری هونەری وەزارەتی گواستنوە و گەیاندن ئاماژەی پێ کرد و ووتی " ئەم گرێبەستە و تایبەتمەندی یەکەی وەک تاقیکردنەوەیەکی یەکەمی دادەنرێت بۆ هەماهەنگی نێوان کۆمپانیاکانی کەرتی گشتی بە نوێنەرایتی کۆمپانیای گشتی بۆ پۆستە و گەیاندن و بەکارخەرانی پەیوەندی یە گوازراوەکان بۆ بەتواناکردنی ئەم کۆمپانیایانە بۆ بەکارخستنی ژێرخانی کۆمپانیای گشتی پۆستە و گەیاندن کە تاقە خاوەنی تۆڕی نیشتیمانی یە بۆ پەیوەندی ڕیشاڵی ڕووناکی " وە لێرەدا ئاماژەی بە هەوڵ ی کۆمپانیای زێن ی عێراق کرد وەک یەکەم کۆمپانیا توانای ناوخۆ بەکاربێنێت بە ڕێگای ڕیشاڵی ڕووناکی ئەمەش هاوبەشی کاایانەیە لەنێو کەرتی تایبەت و گشتی بۆ گەیشتن بە خزمەتگوزاری هاوڵاتیان .

ئەم گرێبەستە بەردەستخستنی زمەتگوزاری نەوەی سێیەم دەکاتە تاقیکردنەوەیەکی نایاب و تایبەت چونکە دەبێتە هۆی ئەوەی کۆمپانیا ژێرخانێکی بەتوانای هەبێت بۆ هێنانەدی داواکاری بەژداربووان "بەم جۆرە دکتۆر حیدر راچی بەڕێوەبەری بەشی هونەری کۆمپانیای زێن ی عێراق باسی گرنگی ئەم هاوبەشیەی کرد وە ووتی " ئەم گرێبەستە بۆمان بەستنی نکەی لاوەکی بە بنکەی سەرەکی دەڕەخسێنێت بەهۆی کابڵی ڕیشاڵی ڕووناکی نیشتیمانی لە کاتی بەردەست خستنی خزمەتگوزاری نەوەی سێیەم بە خیرَرایی زیاتر لە ) گێگابت ( وە بەردەوام بوو لە گوتەکەیدا "ئەمە گۆڕانکاری یەکی جۆری و بڕی بۆ بەژداربووانی زێن دابین دەکان ئەمەش بەهۆی بەرزکردنی کواڵتی پەیوەنی یەکان و نایابترکردنی دەنگ و خێراتر و باشترکردنی ئینتەرنێت " هەروەها ووتی "کۆمپانیای زێن یەکەم کۆمپانیای پەیوەندی یە گوازراوەکانە کە توانای ڕووناکی نیشتیمانی سەر بە کۆمپانیای گشتی پۆستەو گەیاندن بەکار دەهێنێت" کۆمپانیای زێن بەردەوام لە پێشڕەوی دایە بۆ پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری نەوەی سێیەم لە سەرەتای ساڵی داهتوو بە پێی بەرزترین ئاستی جیهانب کەوا کۆمپانیا ی زێن کاری پێ دەکات وە ئیمزاکردنی گرێبەستی بەکارهێنانی توانای ناوخۆ لە تۆڕی ڕیشاڵی ڕووناکی تەنها دووپات کردنەوەیە لەسەر گرنگی دانی زێن بە نوێ کردنی خزمەتگوزاری یەکانی بۆ خزمەت کردنی هاوبەشان کە ئەوان چەقی ستراتیژی کۆمپانیان ،وە کۆمپانیا بە گشت تیمی کارکردنیەوە ئامادەیە بۆ پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری نەوەی سێیەم هاوشان لەگەڵ ئەو خزمەتگوزاری یانەی کەوا هەڵێک بە بەژداربووان دەدات بۆ ئەوەی جیهانێکی نوێ تاقی بکەنەوە.

-کۆتایی -

کورتەیەک دەربارەی کۆمپانیای زێن ی عێراق کۆمپانیای زێن ی عێراق

 یەکێکە لە کۆمپانیاکانی زێن ى پێشەنگ لە بوارەکانی پەیوەندی کردن لە ڕۆژهەڵاتی اوەڕاست و باکووری ئەفریقا ، وەبەرهێنانی لە دە ساڵی ڕابردوو لە 2،4 ملیار دۆلار زیاتر بووە ، کە بۆتە خاوەن گەوەترین بنکەی هاوبەشان لە عێراق ، ستراتیژی زێن بریتی یە لە تێگەیشتنی پێداویستی هاوبەشان وە کردنی ئەو پێداویستی یە بە بنەمای هەر خزمەتگوزاری یەک یان بیرۆکەیەک بۆ پێشکەش کردنی باشترین و نوێترین خزمەتگوزاری بە مەبەستی بەستنەوەی هاوبەش بە جیهان ، وە کۆمپانیا خاوەنی ئامێر و کەلوپەل و کارمەندی ناوخۆ و بیانی یە وە ئامادەیە بۆ دابین کردنی باشترین و خێراترین خزمەتگوزاری نەوەی سێیەم 3G بۆ هوبەشەکانی ، ئەوە وای لێ کرد نازناوی باشترین تۆڕی پەیوەندی عێراقی بەدەست بهێنێت ، کۆمپانیای زێن تۆڕێکی پەیوەندی لەسەر ستاندەری جیهانی بۆ 79 % ی دانیشتوانی عێراق دابین کردووە ، وە زێن ی عێراق جیاوازی خۆی دەردەخات لە دەرخستنی ئاستێکی بەرز دەربارەی گرنگی دان بە بەرپرسایەتی بەرامبەر بە کۆمەڵگا ، وە بەردەوامە لەسەر ئەرکەکانی لەو بوارەدا ، وە پەیوەندی نێوان کۆمەڵگا و کۆمپانیا بە کلیلی سەرکەوتن دادەنێت بۆ بەردەوام بوونی ، هەروەها هەوڵ دەدات پڕۆژەی ئابووری و کۆمەلایەتی و ڕۆشنبیری یەکانی بخاتە گەڕ بۆ بەدەستهێنانی کاردانەوەیەکی پۆزەتیفانە لەگەڵ کۆمەڵگا .

زین ی عێراق بڕوای وایە کەوا (ئێوە ....جیهانە جوانەکەی ئێمەن).