زين یەکەمین و تاکە کۆمپانیایە لە عێراقدا بوار بۆ بەشداربووانی دەڕەخسینێت ئەپڵیکەیشن و یارییەکان لە فرۆشگایGoogle Play بکڕن راستەوخۆ بە بەکارهێنانی باڵانسی تەلەفۆن

زين یەکەمین و تاکە کۆمپانیایە لە عێراقدا بوار بۆ بەشداربووانی دەڕەخسینێت ئەپڵیکەیشن و یارییەکان لە فرۆشگایGoogle Play  بکڕن راستەوخۆ بە بەکارهێنانی باڵانسی تەلەفۆن

بەشێك لە خزمەتگوزاریی نوێی داهێنراو کە زین پێشکەش بە بەشداربووانی دەکات بە هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیای Google

لە چوارچێوەی هەوڵەکانیدا بۆ بەردەستکردن و فەراهەمکردنی نوێترین چارەسەرە دیجیتاڵییەکاندا، زین العراق کە یەکێكە لە کۆمپانیاکانی گرووپی زینی پێشەنگ لە بواری پەیوەندیکردن و داتا گوازراوەکان لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفەریقادا، خزمەتگوزارییەکی نوێی راگەیاند بوار بە بەشداربووانی دەدات بۆ یەکەمجار لە عێراقدا بە شێوەیەکی ئاسان پارەی ئەپڵیکەیشن و یارییە بەردەستەکان بدات لە فرۆشگای Google Play لە رێگەی باڵانسی مۆبایلەوە، بەوەی کە خزمەتگوزاریی پارەدانی راستەوخۆ لەگەڵ کۆمپانیای Google ی جیهانیدا کاراکراوە، بە هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیای DOCOMO ی دیجیتاڵی.

لەمبارەیەوە سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای زین العراق عەلی زاهد رایگەیاند "ئەم خزمەتگوزارییە کە لەلایەن کۆمپانیای Google پێشخراوە و لەگەڵ ئامانجەکانی ئێمەدا دەگونجێت لە رەخساندنی ئەزموونی خزمەتگوزارییە نایابەکاندا، هەروەها ئەم خزمەتگوزارییە مامەڵە بازرگانییە دیجیتاڵییەکان بۆ بەشداربووانمان ئاسان دەکات، و هەلی ئەوەیان دەخاتە بەردەم بۆ ئەوەی سوودمەندبن لە ناوەرۆکی دیجیتاڵی و توانای زیاتریان پێدەبەخشێت بۆ کۆنتڕۆڵکردنی مامەڵەکان لە کاتی بەکارهێنانی فرۆشگا و ئەپڵیکەیشنەکان لەسەر تەلەفۆنە سمارتەکانیاندا، ئەمەش ئەوەیە کە ئێمە هیوامان بۆ دەخواست".

وتیشی "ئێمە کاردەکەین و هەنگاودەنێین بە ئاراستەی گۆڕانی دیجیتاڵی کە یەکێکە لە ئامانجەکانی کۆمپانیا و ژیانی تاکی عێراقی ئاسان دەکات، هەروەها هاوکاردەبێت لە بونیادنانی ئابوورییەکی دیجیتاڵی پتەو لە وڵاتدا لە رێگەی ئەو خزمەتگوزارییە دیجیتاڵیە داهێنراوەی کە پێشکەش بە بەشداربووانمانی دەکەین".

ئەم خزمەتگوزارییە کە میکانیزمی پارەدانی راستەوخۆ لە باڵانس دەڕەخسێنێت بە یەکێك لە بەربڵاوترین ئامرازی پارەدان دادەنرێت بۆ خزمەتگوزاریی دیجیتاڵی، بەوەی کە بە خێرایی و ئاسانی پرۆسە بازرگانییەکان ئەنجامدەدات لە فرۆشگای ئەپڵیکەیشنەکانی وەك فرۆشگای Google Play، لە ئاستێکی بالای سەلامەتی و کۆنتڕۆڵی کڕینی خزمەتگوزاری و ئەپڵیکەیشنەکاندایە بۆ بەشداربووانی کۆمپانیاکانی پەیوەندیکردن.

زین العراق یەکێكە لە هەرە پێشکەوتووترین کۆمپانیاکانی بواری تەکنەلۆژیا و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانی عێراق، بە هۆی پابەندبوون بە پێشکەشکردنی نوێترین چارەسەرە تەکنەلۆژییەکان بۆ بەشداربووانی، بە شێوەیەك کە لەگەڵ هیوا و خواستەکانیاندا بگونجێت، بۆ گەرەنتی خزمەتگوزارییەکی باشتر و ئاسانتر.