بانكی ناوه‌ندی عێڕاقی، كۆمپانیای زینی ده‌ستنیشانكرد، بۆ دیزاینكردنی تەواوی تۆڕی په‌یوه‌ندیكردنی وایەرلێس له باڵه‌خانه‌ی نوێی بانكی ناوه‌ندی له شاری به‌غداد كه به به‌رزترین باڵه‌خانه داده‌نرێت له عێڕاق و له ئێستادا له ژێر پڕۆسه‌ی دروستكردندایه، باڵه‌خانه‌كه له 38 نهۆم پێكدێت و 3 نهۆمی له ژێر ئاستی زه‌ویدایه و به‌رزییه‌كه‌یشی ده‌گاته 172 مه‌تر.

بانكی ناوه‌ندی عێڕاقی و كۆمپانیای جیبه‌جێكاری پڕۆژه‌كه، دیزاینه پێشكه‌شكراوه‌كانی كۆمپانیای زینیان په‌سه‌ندكرد بۆ دابینكردنی رووماڵی خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت له ناو باڵه‌خانه‌ی نوێی بانكی ناوبراو، به‌و پێیه‌ی نه‌خشه و دیزاینه‌كانی زین، هاوشانه له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنه‌كانی جیهان و چه‌ندین ته‌كنۆلۆژیای نوێ و كواڵێتی ئاست به‌رز له خۆده‌گرێـت و ته‌واوی كۆمپانیا و تۆڕه‌كان به یه‌كتره‌وه ده‌به‌ستێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كارمه‌ندان و سه‌ردانیكارانی بانكه‌كه بتوانن به ئاسانی په‌یوه‌ندییه‌كانیان ئه‌نجامبده‌ن له‌م ته‌لاره ناوازه‌یه‌ی پایته‌ختدا.
له‌م باره‌یه‌وه سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای زین، عه‌لی زاهید ووتی "خۆشحاڵین به هه‌ڵبژاردنی تیمی ته‌كنیكی زین بۆ دیزاینكردن و دابینكردنی تۆڕی ئینته‌رنێت له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌ی نوێی بانكی ناوه‌ندی عێڕاقی و هه‌ست به شانازی ده‌كه‌ین كه نه‌خشه پلانه‌كه‌مان په‌سه‌ندكرا بۆ دابینكردنی تۆڕی په‌یوه‌ندیكردن به شێوازێكی سه‌رده‌میانه و پێشكه‌وتوو و به به‌كارهێنانی نوێترین ئامێر و ئامراز له باڵه‌خانه‌یه‌كی پێشكه‌وتوو، كه له‌لایه‌ن كۆچكردوو زها حدید، یه‌كێك له گرنگترین ته‌لارسازه جیهانییه‌كان، نه‌خشه‌سازی بۆ كراوه"
جێی ئاماژه‌پێكردنه، كۆمپانیای زین پێشه‌نگه له‌م بواره‌دا و چه‌ندین پڕۆژه‌ی هاوشێوه‌ی له ئاستی ناوچه‌كه‌دا جێبه‌جێكردووه. هه‌ڵبژاردنی دیزاینه‌كانی زین پاش ئه‌نجامدانی هه‌ڵسه‌نگاندنێكی گشتگیره‌وه دێت له‌سه‌ر بنه‌مای پشتبه‌ستن به پێوه‌ره بابه‌تییه‌كانی نوێترین ئامێر و ته‌كنۆلۆژیا، له پێناو زامنكردنی به‌رزترین كواڵێتی خزمه‌تگوزارییه‌كه له باڵه‌خانه‌كه‌دا و هه‌روه‌ك ده‌سته‌ی گه‌یاندن و په‌یوه‌ندیكردن له‌میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ كۆمپانیا په‌یوه‌ندیداره‌كان و نوێنه‌رانی بانكی ناوه‌ندی رایگه‌یاندبوو.