بۆ یەكەمجار لە عیراق..زین كاش تایبەتمەندی نوێ دەخاتەڕو و خزمەتگوزارییەكانی فراوان دەكات بەدەستپێكردنی كارتی (والت كارد)
وەك دوپاتكردنەوەیەك بۆ هەوڵە بەردەوامەكانی لە پێشكەشكردنی نوێترین چارەسەری ئەلیكترۆنی و بەرهەمە داهێنراوەكان بە بەشداربوانی، زین كاش بۆ یەكەمجار تایبەتمەندییەكی نوێ دەخاتەڕو و خزمەتگوزارییەكانی فراوان دەكات لە رێی راگەیاندنی كارتی "والت كارد"ی جیهانییەوە كە لەلایەن كۆمپانیای (ماستەر كارد)ەوە مۆڵەتپێدراوە و پێشەنگی بواری پێدانی پارەیە لە رێی ئەلیكترۆنییەوە، كارتەكە پەیوەستە بە گیرفانی ئەلیكترۆنی گوازراوەی "زین كاش" بێ ئەوەی پێویستیت بە بونی هەژماری بانگی هەبێت، بۆیە خاوەنەكانی ئەو جۆرە كارتە دەتوانن ببنە خاوەنی كارتی (ماستەر كارد) و لەناوخۆ و دەرەوەدا سودی لێببینن، ئەوەش لە رێی تۆڕێكی بەرفراوانە دەبێت، كە زیاتر لە 50 خاڵی فرۆشتنی هەیە و كارتی "ماستەر كارد"یان تێدا بەكاردێت، سەرەڕای ئەوەی دەتوانن لە رێی ئۆنلاینەوە پێداویستی پێ بكڕن و لە بانكی ئەلیكترۆنیش پارە رابكێشن و لە هەر شوێنێكی جیهاندا بێت.
لەم چوارچێوەیەدا بەڕێز عەلی زاهد سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای زین عیراق لە وتەیەكیدا جەختیكردەوە لەسەر بایەخی گەشەپێدان كردەوە لە بواری ئابوری ئەلیكترۆنیدا و وتی "زین عیراق هەوڵدەدات بۆ پەرەپێدانی خزمەتگوزارییەكان و چارەسەری ئەلیكترۆنی، كە كۆمپانیا وەك ئامانجی ستراتیژی لێیدەڕوانێت تا بەشداربێت لە پەرەپێدانی ئەو كەرتە ژیاری و كاریگەرە لەسەر كوالیتی و ئایندەی پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان لە عیراق و ناوچەكەدا، كە بەشداربوانیشی دەتوانن سود لە خزمەتگوزارییە پێشكەوتوەكان و ئاسان و پارێزراوەكان لە یەك كاتدا ببینن هاوشێوەی دەوڵەتانی ناوچەكە و جیهان".
لەلایەن خۆیەوە بەڕێز یەزن تەمیمی بەڕێوەبەری جێبەجێكاری خزمەتگوزاری زین كاش و مۆڵەتپێدراو لەلایەن بانكی ناوەندیی عیراقەوە دەڵێت "ئێمە خۆشحاڵین بە خستنەكاری كارتی "والت كارد" ماستەر كارتی جیهانی وەك یەكەم كارتی پارەدانی پێشوەخت، كە بە ئەپلیكەیشنی ئەلیكترۆنی سەر مۆبایلی زیرەك لە عیراقدا بەستراوەتەوە و خاوەن كارتەكە سەربەستی ئەوەی هەیە بە دیناری عیراقی یاخود دۆلاری ئەمریكی بازاڕ بكات، سەرەڕای ئەوەی دەتوانێت پارە رابكێشێت و لە رێی ئەلیكترۆنییەوە بازاڕیش بكات و لە دوكانەكاندا پێویستی بكڕێت، لەگەڵ ئەوەشدا لە رێی زین كاشی نێو مۆبایلە زیرەكەكان دەستبەجێ دەتوانێت ئاگاداری جموجوڵی دارایی بێت، كە ئەوەش وا دەكات سیستمی پارەدانی ئەلیكترۆنی بۆ سەرجەم بەشداربوان بەهێز بكات، چۆنێتی پێدانی پارەكەش ئاسان و سەلامەت دەبێت و هاوتای رێوشوێنە جیهانییەكان دەبێت".
تەمیمی وتیشی "كارتەكە لەمڕۆوە لە سەرجەم سەنتەرەكانی خزمەتگوزاریی سەرەكی زین عیراق بەردەست دەبێت، كە لە سەرتاسەری عیراقدا بڵاوبونەتەوە و بەشداربوانی زین دەتوانن تۆماری بكەن و كارتەكە بە ئاسانی ئەكتیڤ بكەن بێ ئەوەی هیچ زەحمەتییەكی تێدا بێت".
زین كاش خواستی ئەوەی هەیە بە خستنەكاری "والت كارد" ماستەر كارتی جیهانی بەشداربێت لە گۆڕین بەرەو ئابوری بێ سیولە، لەگەڵ گەشەپێدانی ئابوری ئەلیكترۆنی لە عیراقدا و كردنەوەی دەرگای نوێ لە رێی دەستەبەركردنی میكانیزمی نوێ و سەلامەت بەتایبەت لەكاتی گەشتكردنیان بۆ وڵاتانی جیهان، كە دەتوانن سەرجەم مامەڵە داراییەكانیان لە رێی كارتێكەوە ئەنجام بدەن، كە بە ئەپڵیكەیشنی زین كاشی سەر مۆبایلە زیرەكەكانیانەوە بەستراوە.
دەتوانیت كارتی "والت كارد" بە ئاسنی دەستبخەیت لە رێی چونت بۆ سەنتەرێكی خزمەتگوزاری سەربە كۆمپانیای زین عیراق، كە لە پارێزگاكانی عیراقدا هەیە بێ ئەوەی هەژماری بانكی بكەیتەوەن هەروەك بە بێ بەرامبەر كارتەكە چالاك بكەیت لە رێی چونەناو ئەپڵیكەیشنی "زین كاش" لەسەر مۆبایلە زیرەكەكە و پەنجە داگرتن لەسەر ئایكۆنی "والت كارد" و خۆت وەك خاوەنی هەمیشەیی تۆمار بكەیت، لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت زنجیرە ژمارەكەی كارتی "والت كارد" داخڵ بكەیت، كە پاشان كۆدی تایبەتی PINی "زین كاش" دەنوسیت، كارتی "والت كارد" پەیوەستە بە "زین كاش"ەوە و بەشداربوان دەتوانن بە ئاسانی كۆنترۆڵی بكەن ئەگەر ئەپڵیكەیشنی "زین كاش" لە مۆبایلەكانیاندا لەدەست بدەن ئەوا دەتوانن لە سەنتەر و خاڵەكانی زین كاش چالاكی بكەنەوە، هەروەك دەتوانیت لە رێی ئەپڵیكەیشنەكەوە نزیكترین خاڵ بدۆزیتەوە و تیمی بازرگانی و راهێنەریش لەوپەڕی ئامادەباشیدا دەبن بۆ رونكردنەوە وردەكاری و میكانیزمی چالاككردن كە ئاسان و نهێنیش دەبێت.
جێی ئاماژەیە، پاكێتی "زین كاش" كە لە رێی مۆبایلی زیرەكەوە كاردەكات، لە مانگی ئازاری ساڵی 2013ەوە كەوتۆتەكار و ئامانج لێی پەرەپێدانی پارەدانە لە رێی مۆبایل و ئینتەرنێتەوە. بانكی ناوەندی عیراقی مۆڵەتی پێداوە لە كانونی یەكەمی ساڵی 2015دا. خزمەتگوزارییە سەرەكییەكانی بریتییە لە گواستنەوەی پارە لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی دیكە (P2P) و پارەدان بۆ خزمەتگوزاری گشتی، كڕینی ئەلیكترۆنی، كارت پڕكردنەوە، بازرگانی ئەلیكترۆنی، سەرەڕای خزمەتگوزارییە سەرەكییەكانی كە "زین كاش" پێشكەشی دەكات. دەتوانیت لە رێی ئەو ئەپڵیكەیشنەوە پارە بدەیت و كەلوپەل لە ئینتەرنێتدا بكرێت، تكتی فڕۆكە بكڕیت، پارە ببەخشیت، كارت پڕبكەیتەوە، پارە رەوانە بكەیت و لە رێی كۆدی وەڵامدانەوەی خێرای QRیش پارە بدەیت.