خوێندنى ئەلیکترۆنى .. ئاسۆى دوارۆژ .
سەنتەرى ئیبن سینا بۆ خوێندنى ئەلیکترۆنى لە زانکۆی بەغدا بە یەکێک لەو سەنتەرە گرنگانە دادەنرێت گرنگى بە سازکردنى سەکۆى دیجیتاڵى دەدات کە دەکرێت پەرە بە خوێندنى ئەلیکترۆنى بدات لە رێگەى تەکنەلۆجیاى پێشکەوتووەوە. ئەمەش بەو واتایە دێت کە ئەم سەنتەرانە پەنا بۆ دەزگا و کۆمپانیا بە ئەزموونەکانى بوارى گەیاندن و خاوەن سەکۆ دیجیتاڵییەکانى وەکو زێ، العراق دەبات کە یەکێکە لە کۆمپانیاکانى گرووپی زێنى پێشەنگ لە بوارى خزمەتگوزاریی پەیوەندیی گەڕۆک لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و باکوورى ئافریقیا.
لە چوارچێوەى هاوکارییەکانى نێوان زانکۆی بەغدا و زێن العراق، لە سەنتەرى ئیبن سینا بۆ خوێندنى ئەلیکترۆنى لە ماوەى نێوان 7-8ى ئەیلولى 2015 وۆرکشۆپێک سازکرا و تێیدا ژمارەیەک لە بەرپرسانى وەزارەتى پەروەردە و زانکۆی بەغدا و چەندین شارەزا و پسپۆڕى بوارە ئاممادەى بوون، ئامادەبووان بە گرنگییەوە لە بەشداریکردنى زێنیان دەڕوانى چونکە پشت بە پێوەرى جیهانیی بوارى پەیوەندی و ئەو پرۆفیشناڵییە بەرزە دەبەستێت کە لە بازاڕە جیهانییەکانا بەدەستیهێناوە. هەروەها لەبەر ئەوە ى زێن بەبەردەوامى چاوى لە وەبەرهێنان و نوێکردنەوەى ژێرخانى تۆڕەکەیەتى کە گەرەنتى پەیوەندییەکى باش و کوالیتى بۆ بەشداربووانى دەکات بۆ ئەوەى بتوانى لە بوارى لەخۆگرتنى نوێترین تەکنەلۆجیا و دۆزینەوەى خزمەتگوزاریی نوێ پێشەنگ بمێنێتەوە. لەبەر ئەمەش زین زەمینەیەکى لەبارە بۆ ئەوەى سەنتەرێکى گرنگى وەکو ئیبن سینا بەرنامەى خوێندنى ئەلیکترۆنى تێدا بخاتەڕوو کە ئیستا بەشێکى گرنگى کەرتى خوێندن لە عێراق پێکدێنێ و ئاماژەى ئەوە دەدات کە رەنگە ئینتەرنێت لەو بوراە زیندووەدا فراوانتر بەکاربهێنرێت.
وۆرکشۆپەکە لە زۆربەى هەڵقەکانیدا جەختى لە بەکارهێنانى خویندنى ئەلیکترۆنى لە بوارى راگەیاندن و تۆڕدا دەکرەدەوە و بە وردى تیۆرى ئەم بەرنامەیەی شیدەکردەوە. لە لایەکى دیکەوە وۆرکشۆپەکە تیشکى خستەسەر رێگا تەکنیکییە نوێیەکانى پەروەردە و لێکۆڵنەوە لە ئاسانکردنى پرۆسەى خوێندن و باشترکردنى ئەداى پرۆسەکە ئەویش لە رێگەى فەراهەمکردن و بەکارهێنان و بەڕێوەبردنى پرۆسە و کەرەستە تەکنەلۆجییە گونجاوەکان.
لەبەر ئەمەش زێن العراق خزمەتگوزاریی نەوەى سێیەمى 3.9G خستەڕوو کە بە بنەمایەکى گرنگ دادەنرێت بۆ ئەوەى لە رێگەیەوە خوێندنى ئەلیکترۆنى بە شێوەیەکى پێشکەوتوو و بەدرێژایی رۆژ بەردەست بێت. شایانى باسە زێن العراق لەسەرەتاى ئەمساڵەوە خزمەتگوزارییەکەى خستووەتەڕوو کە هەموو بەشداربووانى دەتوانن بۆ جۆرەها خزمەتگوزاری بەکاری بهێنن.