له میانه‌ی دیداری له‌گه‌ڵ پارێزگاری كه‌ربه‌لا عه‌قیل ته‌ریحی سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای زین دووپاتی له گرنگی به‌شداریپێكردنی كه‌رتی
شاندێكی كۆمپانیای زین عێراق كه پێكهاتبوون له به‌ڕێوه‌به‌رانی هونه‌ریی و بازرگانی كۆمپانیا به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای زین عێراق به‌ڕێز عه‌لی زاهید سه‌ردانی كهربلایان كرد و چاویان به پارێزگاری كه‌ربه‌لا عه‌قیل ته‌ریحی كه‌وت و پلانی كۆمپانیایان له باره‌ی گه‌شه‌دان و پێشحستنی خزمه‌تگوزارییه‌كان له پارێزگای كه‌ربه‌لا خسته‌ڕوو.
ئه‌مه و به‌ڕێز پارێزگاری كه‌ربه‌لا دووپاتیكرده‌وه پارێزگای كه‌ربه‌لا گرنگییه‌كی له راده‌به‌ده‌ری بۆ عێراق هه‌یه به‌و پێیه‌ی بنكه‌یه‌كی ئاینییه و ساڵانه پێشوازی له ملیۆنان سه‌ردانیكه‌ر ده‌كات له به‌رامبه‌ردا ئاماژه‌ی به گرنگیی كاركردنی كۆمپانیای زین كرد بۆ دانانی پلانێكی گونجاو بۆ پێشخستنی كه‌رتی په‌یوه‌ندییه‌كان و ته‌كنۆلۆژیای زانیارییه‌كان له پارێزگاكه و هاوكات ده‌ستخۆشی له كۆمپانیای زین كرد له به‌رامبه‌ر پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری به هاوڵاتیان و سهرادنیكهرانی پارێزگاكه به گوێره‌ی كواڵێتییه جیهانییه‌كان تا ببێته نموونه‌یه‌كی جیهانیی له كه‌رتی په‌یوه‌ندییه‌كان له عێراق.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای زین عێراق به‌ڕێز عه‌لی زاهید دووپاتی له گرنگی پارێزگای كه‌ربه‌لا بۆ چالاكییه‌كانی كۆمپانیا كرده‌وه و رایگه‌یاند كۆمپانیا چ له ئێستا و رابردوودا ته‌واوی هه‌وڵ و تواناكانی خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ پێشخستنی تۆڕه‌كه‌ی له كه‌ربه‌لا هاوكات ئاماژه‌ی به گرنگیی هه‌ماهه‌نگی ستراتیژی له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه تایبه‌تمه‌نده‌كان كرده‌وه بۆ پێشخستنی كه‌رتی په‌یوه‌ندییه‌كان له كه‌ربه‌لا و ئه‌مه‌ش له رێگای راوێژ و وه‌رگرتنی بۆچوونی ته‌واوی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان تا ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه ببێته هۆكارێك بۆ گه‌ره‌نتیكردنی گه‌شه‌دان و خزمه‌تگوزارییه پێشكه‌شكراوه‌كان به گوێره‌ی پێوه‌ره جیهانییه‌كان به هاوڵاتیان.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز پارێزگاری كه‌ربه‌لا ئاماژه‌ی به نموونه جیهانییه‌كان كرد له‌گه‌ڵ كه‌رتی تایبه‌ت و رایگه‌یاند " كه‌ربه‌لا له پێشه‌نگی پارێزگاكانی عێراقه بۆ پشتبه‌ستن به ستراتیژیای هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كه‌رتی تایبه‌ت به ئامانجی بووژانه‌وه له‌و كه‌رتانه‌ی كه خزمه‌تگوزاری پێشكه‌شی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن و ئێمه باش له گرنگی ئه‌م جۆره هه‌ماهه‌نگییانه و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر ئابووری ناوخۆیی و به‌رزكردنه‌وه‌ی كواڵیتی خزمه‌تگوزارییه پێشهشكراوهكان تێده‌گه‌ین هاوشێوه‌ی وڵاتانی جیهان.
له كۆتایی دیداره‌كه‌دا شاندی كۆمپانیای زین عێراق سوپاسی به‌ڕێز پارێزگاریان كرد له به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه و تێبینییه به نرخه‌كانی و هه‌روه‌ها هیواخوازن ئه‌و دیداره ببێته هه‌نگاوێك له چه‌ندین دیدار و دانیشتنی جۆراوجۆر له پێناو پێشكه‌شكردنی باشترین به هاوڵاتیان و سه‌ردانیكه‌رانی كه‌ربه‌لا.