سپۆنسەری ئەلماسی بۆ کۆنگرەی پەیوەندی یەکان

سپۆنسەری ئەلماسی بۆ کۆنگرەی پەیوەندی یەکان

سپۆنسەری ئەلماسی بۆ کۆنگرەی پەیوەندی یەکان .

بەغدا 22ی شوبات

بە سپۆنسەری ئەلماسی لەلایەن کۆمپانیای زێن ی عێراق کۆنگرەی زانستی سێیەمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە هۆڵی تەموز لە هۆتێلی گراند عشتار لە ڕۆژی یەکشەممە 22 ی شوبات ی ڕابردوو بەڕێوەچوو.

لەوێوە بەڕێز وەزیری گواستنەوە و گەیاندن حەسەن ئەلڕاشد بانگەوازی وەبەرهێنانی لە بواری تۆڕی ڕۆناکی کرد لەگەڵ کردنەوەی دەرگاکانی بۆ وەبەرهێنەران لەم بوارەدا ، هەروەک کۆمپانیای زێن ی عێراق پێشەنگ بوولە ئیمزاکردنی گرێبەستی بەکارهێنانی تۆڕی ڕیشاڵی ڕووناکی کەوا گرێبەستێکی ئیمزاکرد لەگەڵ کۆمپانیای گشتی گواستنەوە و پۆستە لە کاتێکی پێشووتر لە مێژووی 19-11-2014 ئەمەش لە بڕوای کۆمپانیاوە هەڵدەقووڵێت بۆ بەهێزکردنی ژێرخانی ووڵات و کارکردن لەم بوارەدا هەروەها پاڵپشتی و وەبەرهێنان لە بوواری گەیاندنی ڕووناکی بەمەبەستی پشتگیری و بەهێزکردنی کەرتی ئابووری ووڵات.

لەگەڵ گرنگی ئەم کۆنگرەیە کە لە ماوەی ڕۆژێک بەڕێوەچوو گفتوگۆیەکیزۆر کرا دەربارەی بەکارهێنانی ژێرخانی ووڵات لە بواری پەیوەندی بە ئامادەبوونی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن و دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندی یەکان و کۆمپانیای گشتی گواستنەوە و پۆستە ودەستەی گشتی وەبەرهێنان و کۆمپانیای زێن وەک گەورەترین کۆمپانیای پەیوەندی یەکان لە عێراقدا وە هەروەها وەک سپۆنسەری ئەڵماسی.

لەو بارەدا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانی کۆتایی کۆنگرەکەدا وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی عێراق بەڕێز حەسەن کازم ئەلڕاشد فەرمووی: ئەم کۆنگرەیە دەستکەوتێکی گرنگە هاوشان لەگەڵ پڕۆگرامی ئێستای حکوومەت چونکە تەکنەلۆژیای پەیوەندی بۆتە پێویستی یەکی گرنگ و داواکراو لە لایەن ووڵاتانەوە بۆ بەهێزترکردنی کەرتی پیشەسازی وە پێشخستنی بەهۆی ئەو ئاسۆیانەی کەوا ئەم کەرتە دەیخاتە بەر دەست.

وە لە لایەنی خۆیەوە بەڕێز دکتۆر حیدر راچی بەڕێوەبەری گشتی بەشی هونەری کۆمپانیای زێن ووتی: ئەم بەشداری کردنەمان یەکەم بەشداری نیە و بێ گومان دوا بەشداری نابێت بەهۆی ئەوەی کۆمپانیاکەمان گەورەترین کۆمپانیای پەیوەندین وە خاوەنی گەورەترین بنچینەی هاوبەشانین و خزمەتگوزاریمان دەگات بە 97% ی دانیشتوانی عێراق، وە باەڕمان بەوە قووڵە کەوا پەیوەندی دامودەزگاکانی حکوومی بە بەهێزی ببەسترێنەوە لەگەڵ کۆمەڵگا ، وە ئێمە لەگەڵ وەزاۆەتی گواستنەوە و گەیاندن گرێبەستی بەکارهێنانی تۆڕی ڕیشاڵی ڕووناکیمان ئیمزاکرد وەک سەرەتا هەنگاو لە ڕێگای ڕاست ، نەک تەنها بۆ خزمەتکدنی هاوبەشانمان کەوا لە ناوەڕۆکی پڕۆژەی ستراتیژیمانن بەڵکو بۆ خزمەتکردنی دانیشتوانی گشت پارێزگاکانی ئەم ووڵاتە.