چالاكی ReCoded Demo Day بۆ دەرچووانی خولی یەکەمی ئەکادیمیای پێشەنگی كاره‌كان به سپۆنسه‌ری
چالاكی ReCoded Demo Day بۆ دەرچووانی خولی یەکەمی ئەکادیمیای پێشەنگی كاره‌كان به سپۆنسه‌ری كۆمپانیای زین له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.
چالاكییەکە له‌لایه‌ن رێكخراوی ریكۆدده‌وه رێكخرابوو، تێیدا ژمارەیەکی بەرچاو لە گەنجان و پسپۆڕانی بواری تەکنەلۆژیای زانیارییه‌كان و پێشەنگەکانی کار و چەندین کەسایەتی بیانی ئاماده‌بوون.
له‌م چالاكییه‌دا چه‌ندین گفتوگۆی كراوه ده‌رباره‌ی ته‌كنۆلۆژیا و پێشه‌نگیكردنی كار و پڕۆژه‌كان و رۆڵیان له پێشخستنی كۆمه‌ڵگا ئەنجامدران، و هاوکات خاوەن پڕۆژەکان، پڕۆژەکانیان نمایشکرد لەگەڵ روونکردنەوەی سوودەکانیان لەپێشخستنی کۆمەڵگادا.
له كۆتایی چالاكییه‌كه‌دا خه‌ڵات و بڕوانامه‌ی رێزلێنان پێشكه‌شی به‌شداربووانكران و وەك ھەمیشە له‌لایه‌ن كۆمپانیای زین ه‌وه چه‌ندین دیاری پێشكه‌ش به ئاماده‌بووانكران.