وۆرکشۆپی راهێنانی ژنان لەسەر بەکارهێنانی کۆمپیوتەر لە پارێزگای ئەنباڕ .
بەسپۆنسەری زین ی عێراق چەندین خوولی فێرکردن و پێگەیاندن بۆ زیاتر لە ٣٠ ژنی ئاوارەبوو لە پارێزگای ئەنباڕ سازکرا، بەهاوکاری لەگەڵ رێکخراوی قوتابیان و لاوانی عێراق، ژنانی بەشداربوو لەو خوولانە فێری بنەماکانی پرۆگرامسازی کران و لەگەڵ پێشخستنی تواناکانیان لەبواری کۆمپیوتەر و چاپکردندا، زین وەک هەمیشە سوورە لەسەر پێویستی تواناسازی و پێگەیاندنی ژنان و هاندانیان بۆ تێکەڵبوون بە بازاڕی کار.