خولی راهێنان و فێركاری وێب بۆ منداڵان .
"نداڵانی به‌شداربووی خولی راهێنان و فێركاری رێكخراوی ریكۆدد كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای زینه‌وه سپۆنسه‌ركراوه، سه‌ردانی بنكه‌ی سه‌ره‌كی كۆمپانیای زین له شاری هه‌ولێر/ شه‌قامی شۆڕ‌شیان كرد، له میانه‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌دا منداڵان چاویان كه‌وت به ته‌واوی كارمه‌ندان و به‌ڕێوه‌به‌رانی كۆمپانیا، هه‌روه‌ها سه‌ردانی به‌شه جیاجیاكانی كۆمپانیایان كرد و له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ران و كارمه‌ندانی كۆمپانیاوه زانیاری ده‌رباره‌ی بواره‌كانی ته‌كنۆلۆژیای زانیاری، تۆڕه‌كان، ماركێتنیگ، فرۆشتن و راژه‌ی به‌شداربووان و په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان ... هتد به منداڵان به‌خشرا. ئامانج له‌و سه‌ردانه، ئاشناكردن و پێگه‌یاندنی منداڵان بوو له بواره جیاجیاكانی ته‌كنۆلۆژیا و په‌یوه‌ندییه‌كان تا بتوانن له ئاینده‌دا ببنه پێشه‌نگ و داهاتوویه‌كی گه‌ش بۆ خۆیان و خێزانه‌كانیان فه‌راهه‌م بكه‌ن."