رۆژی جیهانی ژنان .
"بەبۆنەی رۆژی جیهانی ژنانەوە بازاڕ و پێشانگایه‌كی تایبه‌ت به ژنان بەسپۆنسەری كۆمپانیای زین بۆ ماوەی 3 رۆژ لەناو قەڵای هەولێر کرایەوە، و تێیدا زیاتر لە 50 ژن لەرێگەی نمایش‌کردنی کارە دەستی و هونه‌رى و فۆلکلۆرییەکانیانەوە بەشداربوون. له رۆژی كۆتایی چالاكییه‌كاندا، هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندی ده‌فژه‌نی به‌توانا هه‌ژار زه‌هاوی و ئه‌سه‌ل مهلیكزاده پێرفۆرمانسێكی هونه‌ری دهفژهنینیان سازکرد و جۆش وخرۆشییان خسته دڵی ئاماده‌بووانه‌وه. له ماوه‌ی 3 رۆژی پێشانگاكه‌دا هەزاران کەس سه‌ردانی پێشانگاكه‌یان كرد و به كڕینی كاره ده‌ستی و هونه‌ریی و فۆڵكلۆرییهكان پاڵپشتییه‌كی گه‌وره‌یان له ژنان كرد بۆ به‌رده‌وامبوون له‌سەر كاره‌كانیان. له‌هه‌مانكاتدا پانێلێك ده‌رباره‌ی مافه‌كانی ژنان و چۆنیه‌تی هاندانیان له سه‌ركه‌وتن له ته‌واوی بواره‌كانی ژیان بەڕێوەچوو. كۆمپانیای زین وه‌ك به‌شێك له ستراتیژیەتەكهی له گرنگیدان و پاڵپشتیكردنی ژناندا چه‌ندین خه‌ڵات و دیاریی پێشكه‌ش بە ئامادەبووان كرد. "