کۆڕبەندی خاوەنکاران .
وەك پاڵپشتیەک بۆ ئابوری و بازاڕی عیراقی و پتەوکردنی هەلی وەبەرهێنان بۆ کۆمپانیاکان، زین ی عێراق لەشاری بەغدا بوو بە سپۆنسەری کۆنگرەیەک بۆ خاوانکاران لەپیناو پێشخستنی ئابوری، کە لەلایەن رێکخراوی خاوەنکارانەوە بەمەبەستی بەرەوپێشبردنی ئابوری رێکخرابوو، لە کۆنگرەکەدا زیاتر لە ٢٠٠ کۆمپانیا ئامادەبوون لەوانەی کە لەعێراقدا لە چەندین بواری جیاجیا کاردەکەن، لەنێویاندا کۆمپانیاکانی نەوت و غاز، بەڵێندەرایەتی گشتی، ژمارەیەك بانکی عێراقی و کۆمپانیای دیکە، هەروەها ژمارەیەك وەبەرهێن و نوێنەرانی نێردەکان.