فێستیڤاڵی بەغدا داروسەلام

August 24, 2019

فێستیڤالی بەغدا داروسەلام- رۆژی ئاشتی جیهانی، دیارترین و گەورەترین چاڵاکی لاوانە لە عێراقدا ساڵانە بەڕێوەدەجێت و کۆمەلێك لاوی بەغدایی رێکیدەخەن، ئەمەش نۆیەمین خوولی فیستیڤاڵەکە بوو، فێستیڤاڵەکە بواری بەشداریکردنێکی فراوان دەڕەخسێنێت، ژمارەی بەشداربووانی ساڵی رابردوو لە ٢٠ هەزار کەس زیاتر بوو، فیستیڤاڵەکەی ئەمساڵ دەربارەی بابەتی لاوان و پێشەنگی کارەکان بوو، هەریەکە لە بەشەکانی چاڵاکییەکان و بازاڕکردن و زین کاش لە زین ی عێراق گرنگیدانی خۆیان بۆ ئەم ئیڤێنتە خستەڕوو، بەشداریکردنی ئێمەیش وەك هاوبەشێکی ستراتیژیی بوو، دروشمی کۆمپانیاش لەسەر تەواوی بڵاوکراوەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و وێنە و لافیتە و سەرجەم بڵاوکراوەی چاپکراو هەبوو، هەروەها لە رووی سەرەکی شانۆکەدا هەڵواسرابوو.