خانمانی عەرەبی لە پێشخستنی كۆمپیوتەردا

خانمانی عەرەبی لە پێشخستنی كۆمپیوتەردا

تیمەكانی "المرأە العربیە فی الحوسبە" وGoogle Women Tech Makers وۆرك شۆپێكیان لەبارەی پێشەنگایەتی كار و

تیمەكانی "المرأە العربیە فی الحوسبە" وGoogle Women Tech Makers وۆرك شۆپێكیان لەبارەی پێشەنگایەتی كار و پرۆژە تازەپێگەیشتوەكانی تایبەت بە خانمان لە بەغداد رێكخست. لە وۆرك شۆپەكەدا بابەتی هەمەڕەنگ پێشكەشكران بۆ گەشەپێدانی توانای خانمان بۆ دەستپێكردنی پرۆژە تازەكانیان لەسەر ئینتەرنێت، هەروەك چیرۆكی سەركەوتووی كچانی گەنج بەبۆنەی رۆژی جیهانیی خانمانەوە خرانەڕوو. وۆرك شۆپەكان لە هەمان كاتدا لە چوار پێگەی جیاواز رێكخران، كە ئەوانیش وەزارەتەكانی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، زانكۆی تەكنەلۆجی، كۆلێژی بەغداد بۆ زانستی ئابووری و زانكۆی تەكنیكی ئەلشەرق بوو.