
كۆمپانیای زین عێراق پابه‌ندبوونی خۆی دووپاتكرده‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سه‌باره‌ت به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی 20%ی باجی فرۆشتنی سه‌ر كارته‌كانی پڕكردنه‌وه.
كۆمپانیای زین عێراق پابه‌ندبوونی خۆی دووپاتكرده‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سه‌باره‌ت به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی 20%ی باجی فرۆشتنی سه‌ر كارته‌كانی پڕكردنه‌وه.
زین رایگه‌یاند، له رۆژی پێنجشه‌ممه، ده‌ستپێكی مانگی 1ی كانوونی دووه‌می (2022) ه‌وه، بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی باجی سه‌پێندراوی فرۆشتنی سه‌ر كارته‌كانی پڕكردنه‌وه جێبه‌جێده‌كات، كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه له به‌رواری 22/11/2022 ده‌ركرا.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له باره‌گای سه‌ره‌كی كۆمپانیا له شاری به‌غداد، زین پابه‌ندبوونی خۆی بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی باجی فرۆشتنی سه‌ر كارته‌كانی پڕكردنه‌وه دووپاتكرده‌وه و رایگه‌یاند" له كاتژمێر 12:00ی نیوه‌شه‌وی رۆژی (1/12/2022) ه‌وه، به‌شداربووان ده‌توانن كارته‌كانی پڕكردنه‌وه به‌بێ 20% باجی فرۆشتن له ته‌واوی بازاڕه‌كان له ته‌واوی پارێزگاكانی عێراق بكڕن.
له‌م باره‌یه‌وه، سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای زین عێراق، به‌ڕێز علي الزاهد، خۆشحاڵی خۆی ده‌رباره‌ی ئه‌م بڕیاره ده‌ربڕی و رایگه‌یاند "بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی باجی فرۆشتن له به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیاندایه و كاریگه‌ری ئه‌رێنی هه‌یه بۆ سه‌ر ته‌واوی به‌شداربووان"
علي الزاهد ووتیشی "ئه‌م بڕیاره هه‌نگاوێكی گرنگه، به ئاراسته‌یه‌كی دروست له پێناو په‌ره‌پێدانی خزمه‌تگوزارییه‌كان به به‌شداربووان. له به‌رواری سه‌پاندنی ئه‌م بڕیاره‌وه له ساڵی 2015 له یاسای بوودجه‌ی ئیتیحادی، هه‌وڵێكی زۆرماندا و هه‌روه‌ها چه‌ندین جار داواكاريمان ئاراسته‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیاره‌كان كردووه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه"
هه‌روه‌ها كۆمپانیای زین له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، دووپاتیكرده‌وه "ته‌واوی بریكار و دابه‌شكار و خاڵه‌كانی فرۆشتنی پابه‌ندنكردووه به فرۆشتنی ته‌واوی یه‌كه‌كانی كارته‌كانی پڕكردنه‌وه به نرخی نوێ و به‌بێ باجی فرۆشتن"
زین سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراسته‌ی هه‌ریه‌ك له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان و وزاره‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان و هه‌روه‌ها ته‌واوی ئه‌و لایه‌نانه ده‌كات كه به‌شداربوونه له بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی باجی فرۆشتن و سووككردنی باری سه‌رشانى هاوڵاتیان.