زین العراق ئۆفیسی نوێی خزمەتگوزاری سەرەکی لە شاری هەولێر دەکاتەوە بە دیزاینێکی سەردەمیانە و شوناسێکی بینراوی داهێنەرانە و بەگوێرەی بەرزترین ستانداردە جیهانییەکان

زین العراق ئۆفیسی نوێی خزمەتگوزاری سەرەکی لە شاری هەولێر دەکاتەوە بە دیزاینێکی سەردەمیانە و شوناسێکی بینراوی داهێنەرانە و بەگوێرەی بەرزترین ستانداردە جیهانییەکان

کۆمپانیای زین العراق، پێشەنگ لە بوارەکانی پەیوەندیکردن و داتا گوازراوەکان، ئۆفیسی سەرەکی خزمەتگوزاری لە شوێنی نوێی خۆی لە شەقامی ڕووناکی شاری هەولێر کردەوە، لە تەنیشت باڵەخانەی تۆڕی مێدیایی ڕووداو، ئەمەش هاوتەریبە لەگەڵ دیدگا و هەوڵەکانی خۆی بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ڕەزامەندی بەشداربووان و توانای لەپەیوەندیدا بووند لەگەڵیاندا.

ئۆفیسە نوێیەکە، خزمەتگوزاری جۆراوجۆر پێشکەش بە کڕیارانی زین العراق دەکات، لەوانە فرۆشتن و گۆڕینی سیمکارتی تەلەفۆن و کارتەکانی پڕکردنەوەی باڵانس و خزمەتگوزاری پارەدانی فاتورە و خزمەتگوزارییەکانی زین کاش و زین سمارت.  لە ئۆفیسەکەدا تیمێکی تایبەتمەندی زین العراق ئامادەیە، بە ئامانجی خزمەتکردنی بەشداربووان و وەڵامدانەوەی پرسیارەکانیان و جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان و دابینکردنی پێداویستیەکانیان و ئاشنابوون بەو ئالنگاری و گرفتانەی کە ڕووبەڕوویان دەبنەوە، بۆ ئەوەی چارەسەری خێرا ڕاستەوخۆیان بۆ دابین بکرێت .

زین العراق ڕایگەیاند، "کردنەوەی ئۆفیسی نوێ لە هەولێر پەرۆشی کۆمپانیایە بۆ دابینکردنی ژینگەیەکی باشی کارکردن بۆ کارمەندان، کە بە نوێترین تەکنەلۆجیا و پێداویستییەکان ئامادەکراوە، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی بەرهەمهێنان و کارایی، کە رەنگدانەوەی بەسەر کوالیتی ئەو خزمەتگوزارییانە دەبێت کە پێشکەش بە بەشداربووان دەکرێت، جگە لەوەش پەیوەندی لەگەڵ بەشداربوو پتەو دەکات و ئەزموونەکەی باشتر دەکات، وادەکاتوا دەکات خێراتر و ئاسانتر خزمەتگوزارییەکانمان بەدەستبهێنن و کارلێککردنی راستەوخۆ لەگەڵیاندا گەشەدەکات".

سەرجەم شوێن و کەلێنەکانی ناو ئۆفیسەکە بە ئامراز و ئاسانکاری تایبەت بە کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت ئامادەکراون، کە بەشێکە لە ستراتیژییەتی کۆمپانیاکەمان بە مەبەستی پێشخستنی پرۆسەکانی لەخۆگرتنی خاوەن پێداویستە تایبەتەکان لە بوارە بازرگانییەکانیدا، و بەدیهێنانی رووانگە و دیدگای کۆمپانیا لە هەمەچەشنی و گشتگیری و دەرفەتی یەکسان بۆ هه‌مووان.

ئەم ئۆفیسە نوێیەی خزمەتگوزاریی زین رۆژانه‌ به‌ درێژایی هه‌فته‌ بێجگه‌ له‌ رۆژانی هه‌ینی، له‌ كاتژمێر 8ی به‌یانی تا 8 ئێواره‌ پێشوازی لە به‌شداربووان دەکات.