له چوارچێوه‌ی پرۆگرامی زین شباب، كۆمپانیای زین زنجیره‌یه‌ك ووڕكشۆپی له ژێر ناونیشانی "PIXELS" به ئامانجی ئاڵوگۆڕكردنی زانیاری و ئه‌زموون و په‌ره‌پێدان و هاندانی گه‌نجه دیزاینه‌ره داهێنه‌ره‌كان سازكرد. وۆڕكشۆپهكه كۆمه‌ڵێك چه‌مكی بنه‌ڕه‌تی ده‌رباره‌ی داهێنان و دیزاین له خۆگرتبوو، كه له ئێستادا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له بواری بازرگانیدا به‌كارده‌هێنرێن. له چوارچێوه‌ی وۆڕكشۆپه‌كه‌دا كه له سه‌نته‌ری زین بۆ داهێنان به‌ڕێوه‌چوو، هه‌فتانه شه‌ش دانیشتن سازده‌كران و هه‌ر دانیشتنێكیش زیاتر له دوو كاتژمێری ده‌خایاند، و تیێدا گفتوگۆ ده‌باره‌ی بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به بیركردنه‌وه‌ی داهێنه‌رانه‌ی بازرگانی و گرافیك دیزاین (ناسنامه‌ی بینراوی بڕاندی بازرگانی) و دروستكردنی بڕاندی داهێنه‌رانه‌ی بازرگانی و به‌ڕێوه‌بردنی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و دیجیتاڵ ماركێتینگ و ئه‌ندازه‌ی بیناسازی و وێنه‌ی ڤیدیۆیی و دروستكردنی رێكلام و چه‌ندان بابه‌تی تر له‌م بوارانه‌دا.

سوودمەندبووان : 35