كۆمپانیای زین و هاوبه‌شه ستراتیژییه‌كه‌ی (دامه‌زراوه‌ی وێستگه بۆ كارسازی) له رۆژی جیهانی ژناندا مه‌ڕاسیمێكیان سازكرد، له میانی ئه‌و مه‌ڕاسیمه‌دا هه‌ردوولا دووپاتییان له چالاككردنی رۆڵی خاتوونه گه‌نجه‌كان له كۆمه‌ڵگادا كرده‌وه به دیاریكراوی له بواری بازرگانیدا. له چوارچێوه‌ی مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا، خاتوونه موزیك ژه‌نه‌كان توانا و لێهاتووییه‌كانی خۆیان له‌سه‌ر شانۆ نمایشكرد و جۆش و خرۆشیان به جه‌ماوه‌ر و ئاماده‌بووان به‌خشی له هه‌مانكاتدا بازاڕێكی خێرخوازی كرایه‌وه بۆ خستنه‌ڕووی به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و كۆمپانیا تازه‌گه‌شه‌كردووانه‌ی خانمان خاوه‌ندارییه‌تی ده‌كه‌ن. جێی ئاماژه‌پێكردنه ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه به‌شێكه له ستراتیژییای كۆمپانیای زین به ئامانجی پشتیوانیكردنی وزه و تواناكانی خاتوونه گه‌نجه‌كان.
كۆمپانیای زین و هاوبه‌شه ستراتیژییه‌كه‌ی (دامه‌زراوه‌ی وێستگه بۆ كارسازی) له رۆژی جیهانی ژناندا مه‌ڕاسیمێكیان سازكرد، له میانی ئه‌و مه‌ڕاسیمه‌دا هه‌ردوولا دووپاتییان له چالاككردنی رۆڵی خاتوونه گه‌نجه‌كان له كۆمه‌ڵگادا كرده‌وه به دیاریكراوی له بواری بازرگانیدا.
له چوارچێوه‌ی مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا، خاتوونه موزیك ژه‌نه‌كان توانا و لێهاتووییه‌كانی خۆیان له‌سه‌ر شانۆ نمایشكرد و جۆش و خرۆشیان به جه‌ماوه‌ر و ئاماده‌بووان به‌خشی له هه‌مانكاتدا بازاڕێكی خێرخوازی كرایه‌وه بۆ خستنه‌ڕووی به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و كۆمپانیا تازه‌گه‌شه‌كردووانه‌ی خانمان خاوه‌ندارییه‌تی ده‌كه‌ن.
جێی ئاماژه‌پێكردنه ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه به‌شێكه له ستراتیژییای كۆمپانیای زین به ئامانجی پشتیوانیكردنی وزه و تواناكانی خاتوونه گه‌نجه‌كان.
سوودمەندبووان : 100