
كۆمپانیای زین به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ Makers of Baghdad، سپۆنسه‌ری كۆڕێكی كرد ده‌رباره‌ی داڕشتنی پلانی پڕۆژه بازرگانییه‌كان. له كۆڕه‌كه‌دا تیشكخرایه سه‌ر بنه‌ماكانی به‌ڕێوه‌بردنی كاریگه‌رانه‌ی پڕۆژه بازرگانییه‌كان و داڕشتنی پلانێكی گشتگیر، و دیاریكردنی ئامانجه‌كانی پڕۆژه‌كان و ئه‌نجامه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی روون، و دیاریكردنی سه‌رچاوه‌كان، و هه‌ڵسه‌نگاندنی مه‌ترسییه‌كان، و ئاماده‌كردنی بوودجه، و دابه‌شكردنی رۆڵ و به‌رپرسیارییه‌تییه‌كان، و هه‌روه‌ها دروستكردنی خشته‌ی كاریگه‌رانه‌ی پڕۆژه‌ی بازرگانی. به‌شداربووان ئاشناكران به ستراتیژییه كردارییه‌كان بۆ په‌ره‌پێدانی لێهاتووییه‌كانیان له به‌ڕێوه‌بردنی پڕۆژه‌كان و به‌دیهێنانی ئه‌نجامی سه‌ركه‌وتوو.
سوودمه‌ندبووان: 30