كۆمپانیای زین به هاوكاری هه‌ریه‌ك له دامه‌زراوه‌ی وێستگه بۆ كارسازیی و رێكخراوی GIZ، پرۆگرامی پێگه‌یاندن و ئاماده‌سازی راهێنه‌رانی له شاری به‌سڕا راگه‌یاند، له مه‌ڕاسیمی راگه‌یاندنی پرۆگرامه‌كه، ژماره‌یه‌ك دامه‌زراوه‌ی حكومی و بیانی و خاوه‌ن كۆمپانیا تازه گه‌شه‌كردووه‌كانی پارێزگاكه ئاماده‌بوون. له ده‌ستپێكی مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا دیدارێك بۆ خاوه‌ن كۆمپانیا تازه گه‌شه‌كردووه‌كان رێكخرا به مه‌به‌ستی خۆناساندن و باسكردن و گوێگرتن له‌و كێشه و ئاسته‌نگییانه‌ی له ئێستادا رووبه‌روویان ده‌بنه‌وه. له‌لایه‌كی تره‌وه به هاوكاری ئاژانسی ئه‌ڵمانی بۆ پاڵپشتی نێوده‌وڵه‌تی "پرۆگرامی شه‌مه‌نده‌فه‌ر" له به‌سڕا راگه‌یه‌ندرا. (GIZ) رێكخراوێكی ئه‌ڵمانییه و كارده‌كات بۆ پێگه‌یاندن و ئاماده‌سازی راهێنه‌رانی پسپۆڕ له بواری كارسازی و بیركردنه‌وه‌ی دیزاینه‌رانه.
كۆمپانیای زین به هاوكاری هه‌ریه‌ك له دامه‌زراوه‌ی وێستگه بۆ كارسازیی و رێكخراوی GIZ، پرۆگرامی پێگه‌یاندن و ئاماده‌سازی راهێنه‌رانی له شاری به‌سڕا راگه‌یاند، له مه‌ڕاسیمی راگه‌یاندنی پرۆگرامه‌كه، ژماره‌یه‌ك دامه‌زراوه‌ی حكومی و بیانی و خاوه‌ن كۆمپانیا تازه گه‌شه‌كردووه‌كانی پارێزگاكه ئاماده‌بوون.
له ده‌ستپێكی مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا دیدارێك بۆ خاوه‌ن كۆمپانیا تازه گه‌شه‌كردووه‌كان رێكخرا به مه‌به‌ستی خۆناساندن و باسكردن و گوێگرتن له‌و كێشه و ئاسته‌نگییانه‌ی له ئێستادا رووبه‌روویان ده‌بنه‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه به هاوكاری ئاژانسی ئه‌ڵمانی بۆ پاڵپشتی نێوده‌وڵه‌تی "پرۆگرامی شه‌مه‌نده‌فه‌ر" له به‌سڕا راگه‌یه‌ندرا.
(GIZ) رێكخراوێكی ئه‌ڵمانییه و كارده‌كات بۆ پێگه‌یاندن و ئاماده‌سازی راهێنه‌رانی پسپۆڕ له بواری كارسازی و بیركردنه‌وه‌ی دیزاینه‌رانه.
سوودمەندبووان :30