كۆمپانیای زین بڕی 750 ملیۆن دینار ده‌به‌خشێت بۆ كڕینی ئامێر و كه‌لوپه‌لی پزیشكیی بۆ كه‌رتی ته‌ندروستی، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە عێراقدا

ئازار 31, 2020

بەشدارییەکەی زین ی عێراق بریتییە لە راستەوخۆ كڕینی ئامێر و كه‌لوپه‌لی پزیشكی بۆ كه‌رتی ته‌ندروستی کە لەلایەن پەیوەندارەکانەوە دەستنیشانکراون بە بەهای 750 ملیۆن دینار.

لەمبارەیەوە سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای زین ی عێراق عەلی ئەلزاهد، هیوای تەندروستی و سەلامەتی بۆ سەرجەم عێراقییەکان خواست و وتی "بە رووانین لە دۆخی لەناکاو و نالەباری ئێستا و لە سۆنگەی بەرپرسیارییەتی کۆمەڵایەتی زین ی عێراق، پێویست بوو کۆمپانیاکەمان لەم هەوڵانەی رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەدا بەشداربێت".

ئەو بڕە پارە بەخشراوە دەخرێتە سەر ئەو هەژمارە بەخشینەی کە بانکی ناوەندی عێراق دروستیکردووە، بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی راگەیاندن و گەیاندن، وەك پاڵپشتییەك بۆ هەوڵەکانی شانەی قەیران لە روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، بڕە پارەکەش بۆ کڕینی ئامێری و کەلوپەلی پزیشکی بەکاردێت، وەك هەناسەدانی دەستکرد، پێداویستییەکانی پاککردنەوە، پێداویستییەکانی خۆپاراستن بۆ کارمەندانی پزیشکی و نەخۆش و چەندین کەلوپەلی دیکەی پێویست بۆ کەرتی پزیشکیی".

وتیشی "پێویستە لەسەر ئێمە وەك عێراقی، یەکڕیز بین لە روبەڕوبوونەوەی ئەم پەتایە، و لێرەوە رێگام پێبدەن سوپاسی خۆم بگەیەنم بۆ کارمەندانی پزیشکی، ئەوان کە لە بەرەی پێشەوەی روبەڕوبوونەوەی ئەم پەتایەدان، هەروەها سوپاس بۆ هاوبەشانمان لە دەستەی راگەیاندن و گەیاندن، لەبەرامبەر هەوڵ و وەڵامدانەوە و سەرپەرشتیکردنی راستەوخۆیان لە هەموو دەستپێشخەرییەکانماندا، هەروەها لە هەماهەنگیکردنی ئەم بەخشینە بۆ لایەنە پزیشکییەکان، لەهەمانکاتدا سوپاسی سەرجەم کارمەندانی زین ی عێڕاق دەکەم بۆ پابەندبوونیان و پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاریی بە بەشداربووانمان.

جێی باسە زین ی عێراق لەسەرەتای راگەیاندنی بڵاوبوونەوەی ئەو پەتایەدا، شانەیەکی قەیرانی پێکهێناوە و سەرجەم کادیر و کارمەندەکانی خستۆتەئامادەباشییەوە، بە درێژایی شەو و رۆژ بە هەموو شێوەیەك کاردەکەن و تەحەدای هەموو بارودۆخێك دەکەن، لە پێناو گەرەنتی بەردەوامبوونی باشترین خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندیکردن و ئینتەرنێت بۆ هاووڵاتیان، لەمبارەیەشەوە کۆمپانیا لەماوەیەکی کەمدا زنجیرەیەك رێوشوێنی گرتووەتەبەر لەسەر ئاستی خزمەتگوزاریی و ئۆفەرەکان بۆ خزمەتکردنی بەشداربووانمان، لەوانە درێژکردنەوەی ماوەی بەسەرچوون بە خۆڕایی بۆ ماوەی 14 رۆژ، توانای پەیوەندیکردن بەبێ باڵانس، تا ئەو کاتەی باڵانس پڕدەکاتەوە، لەهەمانکاتدا توانای پەیوەندیکردن بە تیمەکانی پاڵپشتی تەکنیکی و هونەریی کەرتی بزنس و راژەی بەشداربووان بەدرێژایی شەو و رۆژی سەرجەم رۆژەکانی هەفتە، لە سەنتەر و سەکۆ و کەناڵەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، و بە خۆڕایی پێشکەشکردنی ئەپڵیکەیشن و بەشداریکردن، لەماوەی قەدەغەکردنی هاتوچۆدا.