دووهه‌مین كۆنفڕانسی زانسته‌كانی كۆمپیوته‌ر

June 29, 2021

كۆمپانیای زین سپۆنسه‌ری دووهه‌مین كۆنفڕانسی زانسته‌كانی كۆمپیوته‌ری كۆلێژی دیجله‌ی زانكۆیی كرد كه‌ به‌ یه‌كێك له‌ چالاكییه‌ گرنگه‌ زانستی و ئه‌ندازه‌ییه‌كانی كۆلێژه‌كه‌ داده‌نرێت، 

له‌ كۆنفڕانسه‌كه‌دا زانست و زانیاری پێویست پێشكه‌ش به‌ خوێندكارانی به‌شه‌كه‌ كرا تا بتوانن له‌ بازاڕی كار و بازرگانیدا ئاماده‌ و سه‌ركه‌وتووبن. جێی ئاماژه‌پێكردنه‌ له‌ كۆنفڕانسه‌كه‌دا كه‌ له‌ رێگای ئینته‌رنێته‌وه‌ له‌ به‌رواری 29 حوزه‌یران به‌ڕێوه‌چوو و ماوه‌ی دوو رۆژی خایاند ژماره‌یه‌ك له‌ پسپۆڕانی به‌شی ته‌كنۆلۆژیای زانیاری كۆمپانیای زین و دامه‌زراوه‌ی وێستگه‌ (المحطة) بۆ كارسازی به‌شدارییان تێیدا كرد. 

سوودمەندبووان : 130