زین بەهاوکارى لەگەڵ هاوبەشە ستراتیژییەکەى خۆى هواوى جیهانى بەنوێترین تەکنیکى گەیاندن کۆتایى بەپڕۆژەى پێشخستنى تۆڕەکانى دەهێنێت بۆ زیاتر لە یەک ملیۆن بەشداربوو لە کوردستاندا

adarê 28, 2018

کۆمپانیاى زین کە یەکێکە لە کۆمپانیاکانى گروپى زینى پێشەنگ لەپێشکەشکردنى خزمەتگوزارییەکانى گەیاندن لە خۆرهەڵاتى ناوەڕاست و ئەفەریقا رایگەیاند بەمدواییانە بەهاوکارى کۆمپانیاى جیهانى هواوی پێشەنگ لەبوارى پێشکەشکردنى چارەسەرى تەکنەلۆژیاى زانیارى و گەیاندنەکان کۆتاییهێنا بەپێشخستن و بەرزکردنەوەى تواناى تۆڕى کۆمپانیا لەهەرێمى کوردستانى عێراقدا، و ئەمەش لەچوارچێوەى نوێترین و باشترین تایبەتمەندى نێودەوڵەتیدایە، و لەسۆنگەى بڕوابوونمان بە کارى بەردەوام لەسەر پێشخستنى تۆڕەکەى و باشترکردنییەوە وەک هەوڵدانێک بۆ پێشکەشکردنى بەرزترین ئاستى خزمەتگوزاریى بەشێوەیەکى بەردەوام.

سەرۆکى جێبەجێکارى کۆمپانیا عەلى زاهد دەڵێت "هەروەک بەڵێنمانداوە وەبەرهێنانمان لەپێشخستنى تۆڕەکەماندا بەشێوەیەکى گشتى بەردەوامە و لەنێویاندا پڕۆژەى پێشخستن و نوێکردنەوەى تۆڕ لە کوردستاندا کە تێچووەکەى گەیشتە 46 ملیۆن دۆلار بەهاوکارى کۆمپانیاى هواوى جیهانى وەک هاوبەشێکى ستراتیژیى و وەبەرهێنانەکەشمان لەحەز و ئارەزوومانەوە سەرچاوەى گرتووە لەگەرەنتیکردنى باشترین ئەزموونى بەکارهێنان بۆ بەشداربووانى زین بەشێوەیەکى گشتى و لە کوردستاندا بەشێوەیەکى تایبەت، و بۆ ئەو بازدانە جۆرییەى کە لەئیدارەدانى خزمەتگوزارییە پێشکەشکراوەکاندا بەشێوەیەکى سەراپاگیر نوێدەکرێتەوە، بەوەى کە هواوى جیهانى لەم بوارەدا شارەزاییەکى نایابى هەیە، و ئەمڕۆکە وایلێهاتووە بەشداربووانمان کە لەکوردستاندا گەیشتۆتە زیاتر لە یەک ملیۆن بەشداربوو، لە نوێترین تۆڕ و داهێنەرترینیان و باشترین ئەزموونى گەیاندندا سوودمەند دەبن بەبەرزترین کواڵێتى بەپێى پێوەرە نێودەوڵەتییەکان.

زاهد وتیشى کۆمپانیاکە کۆتاییهێنا بە پێشخستنى تۆڕەکەى لە کوردستاندا و لەرێگەى جێبەجێکردنى چەندین پڕۆژەدا کاریکردووە بۆ فراوانکردنى تۆڕى مۆبایلى سەرەکى جوڵانەوەکە، ئەمەشیان بۆ توانادارکردنى تۆڕبووە لە گواستنەوە و ئاڵوگۆڕى پەیوەندى پێدراوەکان لە تاوەرەکانەوە بۆ ئامێرە ناوەندییەکان بەتەواوى لێهاتووییەوە، لەتەک فراوانکردنى تۆڕى میکرۆییڤ و تۆڕى فایبەرى تیشکیی بۆئەوەى بگاتە پێگە سەرەکییەکان، بە تواناى بەرز و بەمەش کۆمپانیا بەشێوەیەکى رەها لە رووى گەشەکردنەوە خێراترین و پێشکەوتووترین و نوێترینە لە کوردستاندا، و بەشداربووان لە کوردستاندا دەتوانن بەکواڵێتیی و خێراییەکى نایابە ئینتەرنێت بەکاربهێنن.

هەروەها بەڕێز بەڕێوبەرى سەرەکى کۆمپانیاى هواوى- عێراق لى جینگ وتى "ئێمە شانازى بە هاوبەشبوونمان دەکەین لەگەڵ کۆمپانیاى زین ى پێشەنگ لەپێشکەشکردنى چارەسەرى گەیاندنە تەواوکارەکاندا، کە کار بۆ فەراهەمکردن و پێشکەشکردنى نوێترین ئەزموون دەکات بۆ خزمەتگوزارییەکانى گەیاندن لە کوردستاندا، و ئێمە لە کۆمپانیاى هواوى باوەڕمان وایە داهێنانى ئاراستەکراو بۆ کڕیار و بەشداربووانمان کە لەئاستى داخوازییەکانیاندایە هۆکاربووە لەبەدیهێنانى سەرکەوتنى بەردەوام لە بازاڕەکانى گەیاندنى مۆبایلى چوارچێوە بەرفراواندا کە کێبڕکێکارییەکى بەرز بەخۆیەوە دەبینێت".

جێى ئاماژەیە زین هەوڵى زۆر دەدات باشترین چارەسەر و خزمەتگوزاریى پێشکەوتوو پێشکەش بکات، هەروەها بەردەوام هەوڵدەدات پێداویستییەکانى هەموو چین و توێژەکانى کۆمەڵگا دابین بکات، لەگەڵ هەوڵەکانى راگەیاندنى ژمارەیەکى زۆرى دەستپێشخەرییەکانى تایبەت بە گەنجان و پڕۆژەکانى بەرپرس لە رووى کۆمەڵایەتییەوە، ئەمەشیان لەسۆنگەى باوەڕبوونى کۆمپانیایە بە زەرورەت و پێویستى کارى هاوبەش و فەراهەمکردنى خزمەتگوزاریى نایاب و مۆدێرن بۆ تەواوى بازاڕ.