زێن العراق به‌شدارى له دروستكردنى 104 خانوو ده‌كات بۆ خێزانه ئاواره‌كان له خێوه‌تگه‌كانى "اهلنا" .
زێن له یه‌كه‌م رۆژى ئاواره‌بوونى خێزانه عێراقییه‌كان پێیوابووه ئه‌م ده‌رده‌سه‌رییه گه‌وره‌یه‌ى به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌دا هاتووه كه له‌گه‌ڵ ماڵ و منداڵى خۆیان بێ كێشه دانیشتبوون و ناچاركران به‌ره‌و ژیانێكى نادیار بڕۆن، به‌رپرسیارێتى هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌یه كه توانایان هه‌یه یارمه‌تی پێشكه‌ش بكه‌ن و ژیانێكى بێ كێشه‌یان بۆ دابین بكه‌ن تاوه‌كو ئه‌و رۆژه‌ى ده‌گه‌ڕێنه‌وه زێدى خۆیان. بۆ ئه‌مه‌ش زێن العراق كه یه‌كێكه له كۆمپانیاكانى گرووپی زێنى پێشه‌نگ له بوارى خزمه‌تگوزاریی و داتاى گه‌ڕۆك له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئافرقیا ده‌ستى به ئاماده‌كردنى كه‌مپه‌كانى "اهلنا"ى تایبه‌ت به ئاواره‌كان كرد له هه‌ردوو ناوچه‌ى غه‌زالیه له به‌غدا و سه‌لام له دۆره، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا زێن العراق به هاوكارى له‌گه‌ڵ ده‌زگاى اهلنا و كۆمسیۆنى باڵاى په‌نابه‌ران UNHCR و رێكخراوى ئیش‌و بۆ بههانهوچوونى په‌نابه‌ران، 104 یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوونى ئاماده‌ى به پێى باشترین تایبه‌تمه‌ندییه‌كان دابین كرد.
خێوه‌تگه‌كانى "اهلنا" شوێنى پێنج خێزانى تێدا ده‌بێته‌وه و زێن العراقیش 104 خانووى ئاماده‌كردووه به شێوه‌یه‌ك كه ده‌توانرێت له شوێنێكه‌وه ببرێت بۆ شوێنێكى دیكه‌ن هه‌ر خانوویه‌كیش جێگاى خانه‌واده‌یه‌كى پێنج كه‌سی تێدا ده‌بێته‌وه و له‌سه‌ر پارچه زه‌وییه‌ك دروستكراوه كه له لایه‌ن پارێزگاى به‌غداوه دابین كراوه.
له مه‌راسیمى راگه‌یاندنى پرۆژه‌كه‌دان رێكخه‌رى كه‌مپینى "اهلنا" بۆ بههانهوچوونى په‌نابه‌ران، موزیكژه‌ن نه‌سیر شه‌مه و نوێنه‌رانى كۆمپسیۆنى كاروبارى په‌نابه‌ران UNHCR و رێكخراوى ئیش‌و بۆ به‌هاناوه‌چوونى په‌نابه‌ران و كۆمپانیاى زێن و ژماره‌یه‌ك له كۆمه‌ڵه خێرخوازى و مه‌ده‌نییه‌كان و ده‌زگاكانى راگه‌یاندن به‌شداربوون.
حه‌یده‌ر عقاب به‌رێوه‌به‌رى په‌یوه‌ندیی میری و په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان له كۆمپانیاى زێن العراق له‌مباره‌یه‌وه گوتى: "وه‌كو كۆمپانیاى زێن العراق شانازى ده‌كه‌ین كه به‌شێك بین له كه‌مپینى "اهلنا" بۆ به‌هاناوه‌چوونى ئاواره‌كان، كۆمپانیا وایده‌بینێت كه ئه‌ركى سهرشانیهتى پاڵپشتى له‌م كه‌مپینه بكات، چونكه زێن العراق له چوارچێوه‌ى به‌رپرسیارێتى كۆمه‌ڵایه‌تیدا خۆی به به‌شێك له كۆمه‌ڵگه‌ى ناوخۆیی ده‌زانێت و پابه‌نده به هاوكاریكردنى له هه‌موو روویهكانهوه بۆ ئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه‌كه هه‌ڵبسێنێته‌وه و په‌ره‌یپێبدات و به‌شداربێت له چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانه مرۆیی و كۆمهڵایهتییهكانیدا.
لاى خۆیه‌وه موزیكژه‌ن نه‌سیر شه‌مه كه هاوكات رێكخه‌رى كه‌مپینى "اهلنا" بۆ به‌هاناوه‌چوونى ئاواره‌كانه ئه‌م هاوكارییه گرنگه‌ى كۆمپانیاى زێن العراقی به‌رزنرخاند كه بووه هۆی دروستكردنى ئه‌م دوو خێوه‌تگه‌یه و دابینكردنى 104 خانووى ئاماده به نوێترین تایبه‌تمه‌ندییه‌كان. شه‌مه هه‌روه‌ها ورده‌كارییه‌كى ته‌واوى له‌سه‌ر پرۆژه‌ى ئه‌م دوو خێوه‌تگه‌یه و چۆنێتى كاركردن تێیدا پێشكه‌ش كرد.هه‌روه‌ها هیواى به‌رده‌وامیی هاوكارییه‌كانى كۆمپانیاى زێن العراقى خواست له پێناو پاڵپشتیكردنى ئاواره‌كان له‌م قۆناغه سه‌خته‌دا كه عێراق پێیدا تێده‌په‌ڕێت