زێن العراق به‌شداریی له سپۆنسه‌ریی یه‌كه‌مین ماراسۆنى نێوده‌وله‌تى به‌غدا ده‌كات .
به خۆشه‌ویستى و ئاشتى پێگه‌ى عێراق ده‌گه‌ڕێنینه‌وه
له قوڵى باوه‌ڕمان به تواناى گه‌نجانى عێراق و رۆڵیان له گه‌ڕاندنه‌وه‌ى پێگه‌ى پێشه‌نگبوون بۆ عێراق به تایبه‌تیش له‌سه‌ر ئاستى وه‌رزشی، زێن العراق كه یه‌كێكه له كۆمپانیاكانى گرووپی زێنى پێشه‌نگ له بوارى خزمه‌تگوزاریی په‌یوه‌ندی و داتاى گه‌ڕۆك له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست و باكوورى ئافریقیا، به‌شداریی كرد له سپۆنسه‌ریى یه‌كه‌مین ماراسۆنى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا. ماراسۆنه‌كه به به‌شداریی ژماره‌یه‌ك راكه‌ر له چه‌ندین وڵاتى جیاجیاى عه‌ره‌بی به‌رێوه‌چوو و تێیدا راكه‌ران له ژێر دروشمى خه‌وشه‌ویستى و ئاشتى عێراقیان گه‌ڕانده‌وه سه‌ر نه‌خشه‌ى رووداوه وه‌رزشییه‌كانى جیهان.
له ماراسۆنه‌كه‌دا 2500 پێشبڕكێكارى عێراقی و عه‌ره‌بی كه له زۆربه‌ى وڵاته عه‌ره‌بییه‌كانه‌وه هاتبوون، له سێ وه‌جبه‌ى جیا پێكهاتبوون، 4 كیلۆمه‌تری پیاوان و ژنان و به‌ته‌مه‌نه‌كان و گه‌نجان و تازه پێگه‌یشتووان، 10 كیلۆمه‌تری بۆ راكه‌ران و 2 كیلۆمه‌تر بۆ هه‌موو ته‌مه‌نه‌كان بۆ راكردنى گشتى.
ماراسۆنه‌كه كه له‌لایه‌ن یه‌كێتى عێراقی بۆ یارییه‌كانى هێز و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى ئۆلۆمپی عێراقی و وه‌زاره‌تى وه‌رزش و لاوان له رێگه‌ى فرۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا رێكیخستبوو، نمایشى تایبه‌تى به‌خۆوه بینى وه‌كو نمایشى تایبه‌تى 50 مۆتۆرسكیل كه پێش ده‌ستپێكردنى ماراسۆنه‌كه ئه‌نجامیاندا. له كۆتاییشدا خه‌ڵاته‌كان كه بریتى بوو له قه‌ڵغانێكى تایبه‌ت به دروشمه‌كانى زێن به‌خشرانه یه‌كه‌مه‌كانى هه‌رسێ وه‌جبه‌كه.
زێن العراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، به‌شداریكردن له سپۆنسه‌رى یه‌كه‌مین ماراسۆنى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ ستراتیجیاى كۆمپانیا له‌سه‌ر ئاستى نیشتمانى ئه‌ویش به پاڵپشتیكردنى سه‌رجه‌م ئه‌و چالاكییانه‌ى كه هاوكار ده‌بن له‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ى عێراق بۆ پێگه‌ى پێشه‌نگى خۆی له‌هه‌موو بواره‌كاندا. ئێمه بڕوامان به گرنگى وه‌رزش و رۆڵى وه‌رزش له ژیانى گه‌نجان هه‌یه چونكه وه‌رزش زمانى خۆشه‌ویستى و ئاشتییه كه خوازیارین باڵ به‌سه‌ر هه‌موو عێراقدا بكێشێت.
زێن العراق پێیوایه ماراسۆن ده‌ستكه‌وتێى نوێی عێراقییه‌كانه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ جیهاندا به‌شداری به باوه‌ڕییان به ژیان و رۆشنبیرى پێشكه‌وتن و هه‌وڵدان به‌ره‌و باشتر بكه‌ن. بڕواى وایه له داهاتوودا گه‌نجان سه‌ركردایه‌تى ناوچه‌كه ده‌كه‌ن و گه‌شه‌ی پێده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها ده‌ستى هاوبه‌شیبوون و هاوكاری له پێناو به‌دیهێنانى ده‌ستكه‌وته‌كان درێژده‌كات.