"لا مستحیل" .. موهەنەد المرسومی دووبارە دەدرەوشێتەوە دەستپێشخەرییەکى دیکەى زێن ا .
بە دەنگە عێراقییانە و بەهێزەکەیەوە دەنگى هونەرمەند موهەنەد المرسومى لە چیاکانى لوبنان دەنگى دایەوە، ئەمەش لە میانەى کلیپکردنى گۆرانییەکەى بوو بە ناوى "لا مستحیل". لەگەڵ یەکەم دەرکەوتنى لەسەر شاشەى ئیًم بی سی و بە تایبەت لەسەر شانۆی ئەرەب ئایدڵ تایبەتمەندی هونەرمەند بە هەستى قۆڵ و دەنگی بەهیزى دەرکەوت، دەنگێک کە لەگەڵ کەسایەتى نەرم و نیان و خاکەڕای موهەنەد بەهێزتر بوو. ئەو هەمیشە تێڕوانینى ئەندیشەیی هەیە و خاوەنى خەونى گەورەیە. موهەنەد دەڵێ "زۆربەى گەنجانى عێراق خەونیان هەیە، هەیانە دێتەدی و هەیە پێویستى بە یارمەتى و پاڵپشتى هەیە بۆ ئەوەى بێتەدی. سەبارەت بە کلیپی گۆرانی "لا مستحیل" خەونێک بوو هاتەدی بە هاوکاری کۆمپانیاى زێن العراق کە بەرهەمهێنانى کلیپەکەى لەئەستۆگرت، ئەمە دووەم جارە لەماوەى کارکردنم لەم بوارە ئاوڕدەدەمەوە و دەبینم ئەم کۆمپانیایە لەپشت بەدهێنانى خەونەکانمە".
یەکێک لە تایبەتمەندییەکانى کلیپەکە دیمەنە سروشتییەکانى چیا و دەریاکانى لوبنانە و تیکەڵبوونى ساتە پڕ هەستەکان و دیمەنە سروشتییەکان، جوانییەکى دیکەى بەخشییە دیمەنەکان بەگشتى. "هەموو رۆژەکانم لەگەڵ ئەو خۆشە، ئەو چوو و خەونەکانیشم چوون، هەموو خۆزگەکانم چوون، نا مەحاڵە" موهەنەد المرسومى ئاوا گوزارشتى لە عیشقەکەى کرد لە گۆرانییەکدا کە فراوانى دەنگ و هەستى قووڵى تێدا دەرکەوت.
بڕیار وایە ئەمڕۆ نمایشکردنى کلیپیەکە لەسەر شاشەکان دەستپێبکات، بۆیە دەبوا پرسیار بکرێ لەسەر ئاستى بەشداریکردنى کۆمپانیاى زێن العراق لە بەرهەمهێنانى ئەم کلیپە، لەمبارەیەشەوە دکتۆر سەعد الحسنى بەڕێوەبەرى پەیوەندییە گشتییەکان دەڵێ: "کۆمپانیاى زێن العراق لە پلانى ستراتیژی خۆیدا چەندین بەرنامە و پرۆژەى داناوە کە دەچنە خانەى بەرپرسیارێتى کۆمەڵایەتییەوە لەوانەش پرۆژەیەک بۆ پاڵپشتیکردن لە بەهرەى گەنجانى عێراقی". گوتیشی ئامانج لەم پرۆژەیە تیشکخستنە سەر بەهرەى گەنجان و بانگەشە بۆ کردنێتى بۆ ئەوەى گەنجى عێراقی هان بدرێ بۆ داهێنان، هەروەها بەخشینى هیوایە پێیان بەوەى کە بەرهەمەکانیان دەژین و هەر مەرەکەبی سەر کاخەز نابن. ئەم دەستپێشخەرییە گوزارشتێکى دیکەیە لە نیازى ئێمە وەک کارگێڕى و تیمى کار کە لە ئاستى بەرپرسیاریتیدا دەبین لە ئاستى کۆمەڵگەکەمان، گوزارشتە لە باوەڕمان بەوەى کە گەشەسەندنى کۆمەڵگا گەشەسەندنى ئێمەیە و پێشگەوتنیشی پێشکەوتنى ئێمەیە بۆیەش کێشە و ئاستەنگەکانى کێشەى ئێمەن، باشترین رێگاش بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ گۆمەڵگا لەوەدایە پاڵپشتى گەنجان بکرێ کە دوارۆژن لە بوارە جیاجیاکانى زانستى و تەندروستى و رۆشنبیری و هونەرى. ئەمەش دەچێتە چوارچێوەى گەشەپێدانى بەردەوام وەک پرۆژەکانى یارمەتیدانى بێوەژنان، هەڵمەتى نیشتمانى بۆ کوتانى منداڵان دژى یفلیجى لەگەڵ رێکخراوى یونیسیف و دەستپێشخەرى "دەست لەناو دەست جیهانەکەیان جوانتر دەکەین" بۆ هاوکاریکردنى منداڵانى بێسەرپەرشت و ژمارەیەک دەستپێشخەرى ژینگەیی هوشیاری.
کلیپی "لا مستحیل" مۆمێکى دیکەیە و داگیرساوە، بەهرەیەکى دیکە دەگەشێتەوە لە خاکێکدا کە خاڵى نابێ لە بەهرەکانکان بەڵگو بۆ هەموو جیهان هەناردەى دەکات...