یەكەم كۆمپانیای پەیوەندییەكان لە عیراق خزمەتگوزاری كارلێكی ئۆتۆماتیكی لەگەڵ بەشداربوانی دەستەبەردەكات زین عیراق روكارێكی نوێی ئەلیكترۆنی بۆ خزمەتگوزاریی زیرەك پێشكەش بە بەشداربوانی دەكات

June 16, 2019

لەچوارچێوەی هەنگاوە ستراتیژییەكانی بە ئامانجی دۆزینەوەی نوێترین چارەسەری تەكنەلۆژی كارلێك لەگەڵ بەشداربوانی، كۆمپانیای زین عیراق، یەكێك لە كۆمپانیاكانی گروپی زین پێشەنگ لە خزمەتگوزاری پەیوەندییەكان و ئینتەرنێت لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقیا، كردنەوەی كەناڵێكی كارلێك لەسەرەتای مانگی حوزەیرانەوە رادەگەیەنێت، كە روخسارێكی نوێی شێوازی زیرەكی خزمەتگوزاری بەشداربوانە و نوێترین سیستمی كارلێك و وەڵامدانەوەی پرسیاری بەشداربوان بەكاردەهێنێت و بە نوێترین ئۆفەرەكان و خزمەتگوزارییەكان ئاشنایان دەكات یاخود راستەوخۆ قسە لەگەڵ كارمەندی بەشی بەشداربوان دەكات.

ئەو هەنگاوەی دەستپێكردنی كەناڵی كارلێك لەسەر پەیجی زین عیراق لەڕێی "فەیسبوك ماسنجەر" دەرئەنجامی ئەو هەوڵانەیە، كە دراون بۆ دەستەبەركردنی سەكۆیەك بۆ هەنگاونان لەگەڵ گەشەكردندا و بەدەنگەوەچونی پێداویستی بەشداربوان بەشێوەیەكی ئۆتۆماتیكی و كارلێككراو، بەشێوەیەكی گەورەش بەشدار دەبێت لە هێنانەئارای ئەزمونێكی بێوێنە لە عیراق و ناوچەكە بەشێوەیەكی خێرا و ئاسان.

لەوبارەیەشەوە محەمەد سەمیر سەرۆكی كارگێڕیی بازرگانی لە كۆمپانیای زین عیراق دەڵێت "وەك بەشێك لە هەوڵەكانمان بۆ پتەوكردنی چارەسەرە داهێنراوەكان، كۆمپانیای زین شانازی دەكات بە دەستپێكردنی یەكەمین پرۆگرامی كارلێك لە عیراقدا، كە بەشداربوانمان دەتوانن ئاگاداری نوێترین ئۆفەر و خزمەتگوزارییەكان بن و بەشدارییان تێدا بكەن بەشێوەیەكی راستەوخۆ، هەروەك كەناڵێكی پڕبایەخ دەبێت و كارێكی دیكەی گرنگ دەبێت بۆ خزمەتگوزارییەكانی كۆمپانیاكەمان، كە كاردەكات بۆ پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بە بەشداربوان و بەهێزكردنی ئەزمونی بەشداربوانمان لەڕێی ئاگاداركردنەوەیان لە خزمەتگوزارییەكانمان و ئەو ئۆفەرە نوێیانەی هەمانە بەشێوەیەكی خێرا و ئاسان".

هەروەها محەمەد سەمیر وتی "ئەم خزمەتگوزارییە بە كرداركردنی ستراتیژمانە بۆ گۆڕانكاری دیجیتاڵی و هەنگاونان لەگەڵ ئەو پێشكەوتنانەی لەبواری تەكنەلۆژیادا هەن، كەناڵی كارلێكیشمان لەسەر ئەپلیكەیشنی "فەیسبوك ماسنجەر" دەكرێت بە باڵێكی تەواوكاری دابنرێت و كەناڵە داهێنراوەكەش دەچێتە پاڵ لیستی سەنتەرەكانی پەیوەندیمان وەك سەنتەری پەیوەندییەكان و لقەكانی خزمەتگوزاری بەشداربوان، كە لە سەرجەم ناوچەكانی عیراقدا بڵاوبونەتەوە و ئێستاش بەشداربوانمان دەتوانن بزانن ماوەی كارابونی هێڵەكانیان چەندە، سەرەڕای زانینی باڵانس و توانای قسەكردن لەگەڵ كارمەندی خزمەتگوزاری بەشداربوان و ئاگاداربون لە خزمەتگوزارییە نوێیەكانی كۆمپانیا و بەشدایكردن تێیاندا".

جێی وەبیرهێنانەوە زین عیراق لە ماوەی رابردودا خزمەتگوزارییەكی پێشكەش بە بەشداربوانی كرد، كە دەتوانن بەشداری لە پاكێجی ئینتەرنێتدا بكەن لەڕێی ئەپلیكەیشنی فەیسبوكی ناو مۆبایلەكانیانەوە، بەردەوامیش دەگەڕێت بۆ هێنانی نوێترین داهێنانی تەكنەلۆژی و پێشكەشكردنی بە بەشداربوانی.