بڕوانامه‌ی ISO 27001:2022: جه‌خت له پابه‌ندبوونی زین ده‌كاته‌وه له جێبه‌جێكردنی پێداویستییه‌كانی ئاسایشی داتاكان به گوێره‌ی ستاندارده جیهانییه‌كان
بۆ دووه‌مین ساڵ له‌سه‌ریه‌ك، كۆمپانیای زین بڕوانامه‌ی (ISO 27001:2022) له بواری ئاسایشی داتاكان به‌ده‌ستده‌هێنێت، پاش ئه‌وه‌ی ته‌واوی مه‌رج و پێوه‌ره‌كانی چالاكییه‌كانی ئاسایشی داتاكانی به گوێره‌ی ستاندارده جیهانییه‌كان جێبه‌جێكرد. بڕوانامه‌كه له‌لایه‌ن رێكخراوی (ISO)ی تایبه‌تمه‌ند له بواری وردبینیكردن و سه‌لماندنی دڵنیایی كواڵێتی بڕوانامه‌كان (Assurance Quality Certification) پێشكه‌شكرا.
به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م بڕوانامه‌یه، جه‌خت له پابه‌ندوبوونی زین ده‌كاته‌وه له جێبه‌جێكردنی به‌رزترین ئه‌دا و كۆاڵێتی و هه‌روه‌ها دابینكردنی به‌رزترین ئاستی ئاسایشی داتاكان بۆ به‌شداربووان. بڕوانامه‌ی (ISO 27001:2022) له بواری ئاسایشی داتاكان ده‌به‌خشرێته ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی ته‌واوی مه‌رج و پێوه‌ره‌كانی ئاسایشی داتاكان جێبه‌جێده‌كه‌ن له رێگای به‌كارهێنانی پێشكه‌وتووترین ئامرازه‌كان له بواره‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی چالاكییه‌كانی ئاسایشی داتاكانی خزمه‌تگوزارییه‌كانی په‌یوه‌ندیكردن.
له‌م باره‌یه‌وه سه‌رۆكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌كنیكی كۆمپانیای زین، به‌ڕێز احمد عبدالسلام ووتی" ئێمه له زین گرنگییه‌كی له راده‌به‌ده‌ر به ئاسایشی داتای كۆمپانیا و به‌شداربووان ده‌ده‌ین، و به‌رده‌وام كار بۆ نوێكردنه‌وه‌ی سیسته‌كه‌مان ده‌كه‌ین به گوێره‌ی به‌رزترین پێوه‌ری ئاسایشی دیجیتاڵی و سایبەر سیكیورتى له ته‌واوی جومگه و دامه‌زراوه‌كانی كۆمپانیا. به‌ده‌ستهێنانی نوێترین بڕوانامه‌ی ئاسایشی داتای خزمه‌تگوزارییه‌كانی په‌یوه‌ندیكردن بۆ دووه‌مین ساڵ له‌سه‌ریه‌ك، سه‌لمێنه‌ری هه‌وڵ و وه‌به‌رهێنانه به‌رده‌وامه‌كانمانه له پێناو پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری په‌یوه‌ندیكردن به گوێره‌ی به‌رزترین پێوه‌ره‌كانی ئاسایشی دیجیتاڵی بۆ تاك و كۆمپانیاكان".
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، دووه‌مین ساڵ له‌سه‌ریه‌ك، ئه‌م بڕوانامه باوه‌ڕپێكراوه جیهانییه له‌لایه‌ن رێكخراوی "ISO” ه‌وه ده‌به‌خشرێته زین. بڕوانامه‌كه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی "EGAC"ه‌وه ده‌رچووه و رێكخراوی IAF دڵنیایی كواڵێتییه‌كه‌ی پیشتڕاستكردووه‌ته‌وه.