زێن عێراق بنكەیەكی خزمەتگوزاری دیكەی پشت پێ بەسترا لە شاری موسڵ دەكاتەوە بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانی هاوبەشەكانی و پێشكەش كردنی باشترین خزمەتگوزاری

زێن عێراق بنكەیەكی خزمەتگوزاری دیكەی پشت پێ بەسترا لە شاری موسڵ دەكاتەوە بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانی هاوبەشەكانی و پێشكەش كردنی باشترین خزمەتگوزاری

زێن عێراق بنكەیەكی خزمەتگوزاری دیكەی پشت پێ بەسترا لە شاری موسڵ دەكاتەوە بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانی هاوبەشەكانی

كۆمپانیای (زێن) كە یەكێكە لە كۆمپانیاكانی گروپی (زێن)ی پێشەنگ لە خزمەتگوزاری گەیاندن و زانیاری گواستراوە لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقیا كردنەوەی بنكەیەكی خزمەتگوزارییەكی نوێی پشت پێ بەسترا لە شاری موسڵ لە گەڕەكی زهور نزیك نۆرینگەی پزیشكی زهور بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانی هاوبەشەكانی راگەیاند.شایەنی وتنە كە ئەمە دووەم بنكەی لەم شێوەیەیە كە زێنی عێراق لە شارەكە دەیكاتەوە دوای ئازاد كردنی، ئەمەش لەبەر گرنگی ئەم شارە بۆ كۆمپانیاكە.

بەم بۆنەیەوە عەلی ئەلزاهد سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای زێنی عێراق ئاماژەی بەوە كرد كە: زێنی عێراق گرنگییەكی زۆر بە شاری موسڵ دەدات بەوپێیەی دووەم گەورەترین شاری عێراقە و بە ئاسایی بوونەوەی بارودۆخی موسڵ دەستپێشخەریمان كرد بۆ كردنەوەی دووەم بنكە پشت پێ بەستراوەكانمان ئەمەش لە روانگەی پەرۆشیمان بۆ ئاسانتر كردنی گەیشتنی خەڵكی ئەم شارە بە كارتەكانی پڕكردنەوە و هێلەكان بۆ ئەوەی بتوانن لە پەیوەندی بەردەوامدا بن لەگەڵ جیهان، ئەلزاهد زیاتر وتی: ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەكانمانە بۆ بەردەوام بوون لەگەڵ هاوبەشانمان لە رێگای تۆڕێكی فراوان لە بنكەكانی خزمەتگوزاری و خاڵەكانی فرۆشتن لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق بۆ پێشكەش كردنی باشترین خزمەتگوزاری و دابینكردنی پێداویستیی هاوبەشانمان.

ئەم هەنگاوەش دەچێتە چوارچێوەی پلانێكی كۆمپانیا بە ئامانجی بەرفراوان كردنی بنكەكانی خزمەتگوزاری هاوبەشان و دابینكردنی پێداویستییەكانیان بە باشترین و خێراترین شێوە لە هەمان كاتدا درێژەپێدەری زنجیرەی ئەو بنكانەیە كە زێن لە سەرتاسەری عێراق دەستی بە كردنەوەیان كردووە بۆ ئەوەی نزیك بێت لە هاوبەشەكانی و چەپكێك خزمەتگوزارییان پێشكەش دەكات كە فرۆشتن و گۆڕینی هێڵ و كارت و پێدانی پارە دەگرێتەوە، ئەمە سەرەڕای خزمەتگوزاری راوێژكاری بە هاوبەشەكانی لە چوارچێوەیەكی كامڵ و بە نرخێكی گونجاو و زۆر بە ئاسانی.

شایەنی باسە زێنی عێراق یەكێكە لە گرنگترین و پێشكەوتووترین كۆمپانیاكانی عێراق لەرووی تەكنەلۆژیاوە، و بەردەوام بە دوای هێنانی نوێترین چارەسەری تەكنۆلۆژیادا دەگەڕێت بۆ ئەوەی پێشكەشی هاوبەشەكانی بكات و كە گرنگترینیان نووسینەوەی ئەلیكترۆنیی داتای هاوبەشەكانیەتی، هەروەها هەوڵ دەدات بگاتە هەموو چین و توێژەكانی كۆمەڵگا و رووماڵكردنی تەواوی پارێزگاكانی عێراق لە رێگای بنكە جیاجیاكانی و خاڵەكانی فرۆشتنی سەر بە كۆمپانیاكەی بۆ مسۆگەر كردنی بەردەست بوونی خزمەتگوزاری باش و خێرا، ماوەتەوە بڵێین كە زێنی عێراق یەكەم بەشداری كردووە لە دووبارە ئاوەدانكردنەوەی ناوچە تازە ئازاد كراوەكان لە رێگای دووبارە شیاندنەوەی ژێرخانی پەیوەندییەكان .