گرێبه‌سته‌كه، ئاسۆیه‌كی نوێی خزمه‌تگوزارییه‌كانی كڵاود به‌ڕووی كۆمپانیا، له بازاڕه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌كاته‌وه.
البدر الخرافي: گرێبه‌سته‌كه، هه‌نگاوێكه له چوارچێوه‌ی ستراتیژیای فراوانخوازیمان، له پێناو پێشه‌نگبوونی "ZainTech" له دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه دیجیتاڵییه‌كان
لكاندنی كار و چالاكییه‌كانی "BIOS" به "ZainTech"ه‌وه، چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی كۆمپانیا فراوانترده‌كات له ناوچه‌كه‌دا
كۆمپانیای ZainTech، پێشه‌نگی چاره‌سه‌رییه دیجیتاڵییه‌كان و ته‌كنۆلۆژیای زانیارییه‌كان و په‌یوه‌ندیكردن له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، رایگه‌یاند، رێككه‌وتنێكی كردووه بۆ كڕینی ته‌واوی كۆمپانیای BIOS Middle East، دابینكه‌ری خزمه‌تگوزارییه‌كانی كڵاود.
كۆمپانیای ZainTech (قه‌واره‌ی ته‌كنۆلۆژی گروپی زین) روونیكرده‌وه، رێككه‌وتنه به گوێره‌ی ره‌زامه‌ندی لایه‌نی سه‌رپه‌رشتیكار و چاودێریكار ئه‌نجامدراوه و بڕیاروایه ته‌واوی كاره‌كانی كۆمپانیای BIOS له ماوه‌ی 12 تا 18 مانگی داهاتوودا بلكێندرێن به كۆمپانیای "ZainTech" ه‌وه.
شایانی باسه، له ده‌ستپێكی دامه‌زراندنیدا له ساڵی (2002)ه‌وه، كۆمپانیای BIOS، خزمه‌تگوزارییه‌كانی له هه‌ریه‌ك له وڵاتانی ئیمارات و سعودیا و سه‌ڵته‌نه‌تی عمان، پێشكه‌ش به زیاتر له 300 كڕیاری هه‌رێمی و جیهانی ده‌كات، كه بریتین له به‌ڕێوه‌بردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و چاره‌سه‌رییه‌كانی كڵاود، به درێژای رۆژانی هه‌فته و به ئاستێكی به‌رز و باڵا و به گوێره‌ی رێكه‌وتنه‌كانی ئاستی دیاریكردنی خزمه‌تگوزاریی، له‌لایه‌كی تره‌وه 140 پسپۆڕی تایبه‌ت به كۆمپانیای ناوبراو، بێ‌وچان ئه‌و خزمه‌تگوزارییه جۆراوجۆرانه‌ی خواره‌وه پێشكه‌شده‌كه‌ن: CloudHPT و Amazon Web Services و Microsoft Azure له‌گه‌ڵ گه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی كۆمپیوته‌ری هه‌وایی به فره - كڵاود و دابینکردنی سیكیوریتی (SECaaS) و دابینکردنی ژێرخانی ئەلیکترۆنی (IaaS) و چاکبونەوە لە دوای کارەسات بە پاراستنی داتا DRaaS.
له‌م باره‌یه‌وه سه‌رۆكی جێبه‌كار و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گروپى زين، بدر ناصر الخرافي، رایگه‌یاند" ئه‌م مامه‌ڵه‌یه نوێنه‌رایه‌تی هه‌نگاوێكی سه‌ره‌كیی ستراتیژیای فراوانخوازی كۆمپانیای ZainTech ده‌كات، و هه‌روه‌ها دووپاتكه‌ره‌وه‌ی ویست و ئیراده‌مانه بۆ پێشه‌نگبوونی زین له بواری ته‌كنۆلۆژیای زانیاری و په‌یوه‌ندیكردن و ئافراندنی شێوه ژیانێكی دیجیتاڵی".
الخرافي روونیكرده‌وه "ZainTech به‌شێكی سه‌ره‌كیمانه له ستراتیژیای (4Sight) كه بایه‌خ به گه‌شه‌سه‌ندنی چۆنایه‌تی كۆمه‌ڵێك له خزمه‌تگوزارییه‌كانمان ده‌دات، له‌سه‌ر بنه‌مای پشتبه‌ستن به خاڵه به‌هێزه‌كان و وه‌به‌رهێنانكردن له بواره‌كانی گه‌شه‌پێدان، به‌شێوه‌یه‌ك كه خزمه‌تگوزارییه كلاسیكییه‌كانی په‌یوه‌ندیكردن تێده‌په‌ڕێنن."
له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌ندرۆ هانا، سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای ZainTech له‌م باره‌یه‌وه ووتی" كڵاودی به‌ڕێوه‌بردراو، له بواره‌كانی كاركردندا بایه‌خێكی گه‌وره‌ی پێده‌درێت له بازاڕه‌كانی ناوچه‌كه‌دا، وێڕای ئه‌وه‌ی كۆمپانیای BIOS پێگه‌یه‌كی به‌هێزی كڕیارانی هه‌یه، هاوكات ئه‌زموونێكی به‌فراوانیشیان له بواره‌كه‌دا هه‌یه، به‌هۆی ئه‌و تیمه ناوازه‌یه‌ی كاری بۆ ده‌كه‌ن، بۆیه ئه‌م رێككه‌وتنه ستراتیژییه، تواناكانمان له خزمه‌تگوزارییه فره‌جۆره‌كانی كڵاود پێشده‌خات".
هانا ووتیشی "كۆمپانیای ZainTech، له هه‌وڵی بوون به هاوبه‌شێكی پێشه‌نگی ته‌كنۆلۆژیدایه بۆ كۆمپانیا و حكومه‌ته‌كان له ناوچه‌كه‌دا، پێمانوایه ئه‌و هه‌نگاوه‌ش له رێگای گه‌شه‌كردن و فراوانخوازییه‌وه له‌گه‌ڵ كۆمپانیا به‌هاداره‌كاندا به‌دیدێت، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش كۆمپانیای BIOS مان هه‌ڵبژارد، وێرای گرنگی كۆمپانیاكه و پێشه‌نگبوونی و خزمه‌تگوزارییه ناوازه‌كانی هاوكات خاوه‌ن ئه‌زموونێكی نایابیان هه‌یه و به‌شێوه‌یه‌كی فراوان له بازاڕه‌كانی ناوچه‌كه‌دا خزمه‌تگوزارییه‌كانی پێشكه‌شده‌كه‌ن".
له كۆتایی لێدوانه‌كه‌یدا هانا روونیكرده‌وه "یه‌كخستنی كاره‌كانى BIOS له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ZainTech، وێڕای ئه‌وه‌ی سوودێكی گه‌وره‌ی هه‌رێمی به گروپی زین و تۆڕه پێشه‌نگه‌كه‌ی ده‌گه‌يه‌نێت، هاوكات له رێگایه‌وه ده‌توانین باشترین ئه‌زموونی خزمه‌تگوزارییه‌كانی كڵاود پێشكه‌ش به كڕیاره‌كانمان بكه‌ین له ناوچه‌كه‌دا".
له‌لایه‌كی تره‌وه دۆمینیك دوتچێرتی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی Middle East BIOS ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد " BIOS به‌شدارده‌بێت له به‌دیهێنانی ئامانجه‌كه‌ی كۆمپانیای ZainTech بۆ بوونی به دابینكه‌رێكی پێشه‌نگ له ناوچه‌كه له بواری خزمه‌تگوزارییه فره‌جۆره‌كانی كڵاود، بۆیه ئێمه زۆر په‌رۆشین بۆ بوونمان به به‌شێك له تیمی ZainTech، چوونكه ئه‌م گرێبه‌سته هه‌نگاوه‌كانی گه‌یشتن به‌م ئامانجه خێراترده‌كات و هاوكات سوودێكی زۆر به كڕیاران و كارمه‌ندانمان ده‌گه‌یه‌نێت".
جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، كۆمپانیای BIOS Middle East هاوبه‌شی دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای (VMWare enterprise partner) بوو و هه‌روه‌ها بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ له‌سه‌ر یه‌ك هاوبه‌شی Cisco بوو، بۆ كڵاود و خزمه‌تگوزارییه به‌ڕێوه‌بردراوه‌كان و بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ دوابه‌دوایه‌كیش هاوبه‌شی دابینكه‌ری خزمه‌تگوزاری (Veam cloud service provider partner) بوو، له‌لایه‌كی تره‌وه خزمه‌تگوزاری BIOS بۆ چاكبوونه‌وه له كارسات بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ له نێو ليستى پۆلێنبه‌ندی (Gartner Magic Quadrant) دا بوو.
خزمه‌تگوزارییه‌كانی كڵاود له ZainTech، یارمه‌تی دامه‌زراوه‌كان ده‌دات له كه‌رته رێكخراو و نا رێكخراوه‌كان له هه‌رێمه‌كه‌دا و دامه‌زراوه‌كان ده‌توانن سوودێكی گه‌وره له هێزی كڵاود وه‌ربگرن، له پێناو به‌دیهێنانی ده‌رئه‌نجامه گۆڕاوه‌كانی ته‌كنۆلۆژیای زانیارییه‌كان. له‌لایه‌كی تره‌وه، زین ته‌ك له رێگای هاوپه‌یمانییه‌تییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و وه‌به‌رهێنانه‌كانی له بواره‌كانی ئۆتۆماتیك و خزمه‌تگوزارییه‌كانی راوێژكاری و خزمه‌تگوزارییه به‌ڕێوه‌بردراوه‌كان، توانایه‌كی ئاست به‌رزى خزمه‌تگوزاری كڵاود، به نرخێكی گونجاو پێشكه‌ش به كڕیاران ده‌كات، كه یارمه‌تیده‌رده‌بێت له باشتركردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی تێچووی گشتی خاوه‌ندارییه‌ته‌كه‌ی.